دۆناڵد تڕەمپ: ئامانجمان بردنی نەوتی ئێران و داگیرکردنی دورگەی خارکە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ئامانجە سەربازییەکانیان لە جەنگی دژی ئێران گووتی، ئامانجمان بردنی نەوتی ئەو وڵاتەیە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمەریکا (5,700) سەربازی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/3/2026) دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ئامانجەکانی لە جەنگی ئێراندا ڕایگەیاند، گونجاوترین بژاردە ئەوەیە دەست بەسەر نەوتی ئێراندا بگرین و بۆ خۆمانی ببەین، چونکە ئەم جەنگە نرخی نەوتی لە مانگێکدا (%50) بەرزکردووەتەوە و ئێستاش لە بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت (116) دۆلاری تێپەڕاند، بۆیە یەکێک لە بژاردەکانی بەردەستمان داگیرکردنی دوورگەی "خارک"ە، جەختیشی لە نەمانی بەرگریی سەربازی ئێران کردەوە و گووتی، پێم وا نییە هیچ بەرگرییەکیان مابێت. دەتوانین زۆر بە ئاسانی بیگرین.

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ هێنانەدی گرتنی دوورگەی خارک، ئەمەریکا نزیکەی (3,500) سەربازی کە (2,200)یان مارێنزن ڕەوانەی ناوچەکەی کردوون و (2,200) سەربازی دیکەی فیرقەی (82)ی هێزە ئاسمانییەکان لە رێگەدان. سەرۆکی ئەمەریکا گووتیشی، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیارییەکی بە کۆشکی سپی بەخشیووە و ڕێگەی بە تێپەڕبوونی (20) کەشتی داوە.

هاوکات دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەش دا تاوەکو (6)ی نیسان مۆڵەتمان بە تاران داوە کە ڕێککەوتنە (15) خاڵییکەی ئێمە قبووڵ بکات، ئەگینا وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە دەکرێنە ئامانج، ڕەنگیشە ڕژێمی ئێران بگۆڕێت چونکە زۆربەی سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە کوژراون و ئەوانەی ئێستا ماونەتەوە کەسانێکی زۆر پیشەگەرن، پێموایە یەکێک لە کوژراوەکانیش کوڕەکە (خامنەیی)ە، یان مردووە یان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە چونکە ماوەیەکە ئێمە هیچ دەنگوباسێکمان لێی نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین