کۆمپانیای سۆمۆ: هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لەرێگەی بۆڕی عێراق- تورکیا بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکی لە ڕێگەی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا بۆ بەندەری جەیهان و هەروەها لە ڕێگەی وشکانییەوە دەستیپێکرد.

ڕۆژی دووشەممە (2026/3/30) عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای دەکات، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردووەتەوە و هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕێگەی تانکەر و ڕێگە وشکانییەکانەوە هەناردەکردنەکە بەردەوام دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی بۆ ڕۆژنامەوانان خستەڕوو، لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنن بۆ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی گواستنەوەی دەریاییەوە پێشکەشکراون، بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی باشووری وڵاتەوە.

جێگەی باسە، دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زۆربەی وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی قەیرانی هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە بوونەوە، عێراق بەناچاری ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کر،د بەرێگەی بۆڕی نەوتی کوردستان- جەیهان نەوت هەناردەی دەرەوە بکات، هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لەو لێدوانەیدا دەشڵێت، عێراق جگە لەوەی نەوت لەرێگەی بۆڕی کوردستان- جەیهان، دەیەوێت بەرێگەی وشکانیش نەوت هەناردە بکات.   

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین