وەزیری جەنگی ئەمریکا: ڕۆژانی داهاتوو یەکلاییکەرەوە دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ئێران دەرئەنجامی و کۆتایی هەیە کە بردنەوەی ئەمریکایە، وەستاندنی جەنگ بۆ دوژمن ئاشکرا ناکەن". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "دەستیان کراوە بۆ هەموو هەنگاوێک بەرامبەر بە ئێران".

ڕۆژی سێشەممە (2026/3/31) پێت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "جەنگاوەرانی ئەمریکا بە هەموو پلە و پۆستێکەوە بە ئامانجێکی ڕوون لە دژی دوژمنێکی دیاریکراو دەجەنگن، سەربازان دڵخۆشن بەم ئەرکەیان بەرامبەر بە ئێران و سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، ئەوان ئامانجیان چوونە ماڵەوە نییە و مەبەستیانە کەرەستەی زیاتریان پیبگات و بەردەوام بن لە جەنگ، دەکرێت هەر کاتێک جەنگ کۆتایی بێت کاتێک ئەمریکا ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت".

هێگسەس دەشڵێت، "سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا تەنیا قسەیان دەکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ تەنیا کردار دەنوێنێت و کارێکی بێ وێنەی کرد. چەندین بژاردەمان لە بەردەمدایە و ڕۆژانی داهاتوو یەکلایی کەرەوە دەبێت، ئێران مووسەک دەهاوێژێت، بەڵام ئەمریکا بەرپەرچی دەداتەوە، سەرۆک دەستکراوەی کردوون و توانای هەموو بڕیاڕدانێکمان هەیە بەرامبەریان".

وەزیری جەنگی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، "تەنیا شەوی ڕابردوو (200) هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەبوو، ئەمریکا ئامانجی جیاوازی هەیە، هەمان شەو کۆگایەکی گرنگی مووشەکی ئێران لەنێوبردرا، ڕژێمی ئێران گۆڕاوە و پێویستە ڕژێمی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ڕێککەوتن بکات".

وەزیری جەنگی ئەمریکا ستایشی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەموو سەربازانی ئەمریکای کرد، بەردەوامی دا بە هەڕەشەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئێران، سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کەشتی زیاتر بە گەرووەکە تێپەڕبوون و بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئێران و هێرشەکانی ئێران بە شێوەیەکی تەواوەتی کەم بووەتەوە".

بە بڕوای هێگسەس، "پێویستە وڵاتانی تریش بەشدار بن لە پاراستنی گەرووی هورمز چونکە ئەم کارە تەنیا ئەرکی ئەمریکا نییە بۆیە پێویستە جیهان ئامادە بێت بەرگری لە گەرووەکە بکات، ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆیداوە سەبارەت بە کردنەوەی گەرووەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین