ئێران بۆ ترەمپ: لە یەك كاتدا باسی ئاگربەست و بەردەوامی جەنگ دەکەی ئێران

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکە داوای ئاگربەستی لە ئەمریکا کردبێت، هاوکات دەشڵێت، "گوتەکانی ترەمپ سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگ ڕەتدەکەنەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە یەک کاتدا باسی ئاگربەست و بەردەوامی جەنگ دەکات".

ڕۆژی چواشەممە (2026/4/1) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هەموو بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتدەکرێتەوە سەبارەت ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا و کۆتایی هێنان بە جەنگ". هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، "هیچ بنەما و ڕاستییەک بۆ گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا نییە، لەگەڵ ئێران باس لە ئاگربەست نەکراوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی دەکاتەوە، "پیویستە جەنگ کۆتایی بێت، هێزەکانی ئێران بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە وڵاتەکە و کاردانەوەی جیاواز دەبێت بۆ هەموو هێرشە جیاوازەکان".

لە سەرەتای داخستنی گەرووی هورمزەوە، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان زیانی ئابووری زیانیان بەرکەوتووە، کەشتییە بازرگانییەکان ناتوانن بە گەرووەکەدا تێپەڕ بن و جووڵە بازرگانییەکانیان وەستاوە، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر داوای لە وڵاتانی جیهان کرد هاوپەیمانێتییەک بۆ پاراستنی گەرووەکە ڕابگەیێنن، بەڵام دوای ئەوەی وەڵامی داواکەیان نەداوە، ترەمپ ڕایگەیاند، "وڵاتان دەبێت خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستنی کەشتییەکانیان لە گەرووەکە و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی هەڵبگرن".

ئەم گوتانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیال ڕایگەیاند، " سەرۆکی نوێی ئێران داوای ئاگربەستی کردووە، کاتێک گەرووی هورمز کرایەوە باس لەم پرسە دەکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین