ئەردۆغان و پوتین داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکەن تورکیە

نوچە نێت:

سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان هەڵوێستی تورکیای دژی هێرشەکانی سەر ئێرانی دووپاتکردووە و راشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ناکەن و هەموو هەولێک دەدەن بۆ زیاتر تەشەنەنەکردنی جەنگەکە لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/4/3) ماڵپەری (a habar) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا پێگەیشت، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی جیهان و ناوچەکەیان کرد.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەیان کۆشکی کرێلمین لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوو سەرکردە باسیان لە زیادبوونی ململانێکانی ناوچە کردووە، بەتایبەت پەرەسەندنی گرژییەکانی سەربازیی و سیاسیەکان لە ئێران و سەرهەڵدانی قەیرانی وزە  کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیش دروستکردووە، هاوکات هەردوولا رێککەتن کە هەوڵەکانیان چربکەنەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ و ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێون ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران."

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بریتی بووە لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا و باسیان لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری سووریا و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تورکیا و ڕووسیا کردووە، هەروەها سەرۆکی تورکیا لەو پەیوەندییەدا هەڵوێستی تورکیای دژی هێرشەکانی سەر ئێرانی دووپاتکردووە و راشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەک پشتیوانی لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو ناکەن و هەموو هەولێک دەدەن بۆ زیاتر تەشەنەنەکردنی جەنگەکە لە ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین