ئێران و ئەمەریکا پێشبرکێکی دۆزینەوەی فڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

ئێران فڕۆکەیەکی جەنگی (ئێف- 35) سوپای ئەمەریکای تێكشکاند، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا هەواڵەکەی پشتراستکردەوە، لە ئێستا هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران پێشبڕکێی دۆزینەوەی دوو فڕۆکەوانەکان دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی (2026/4/3) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاوی کردەوە، تادێت ململانێکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران لە هەڵکشاندایە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە فڕۆکەیەکی جەنگی (ئێف- 35) تێکشکێندرا و دوو فڕۆکەوانەکە لە کاتی رووداوەکە خۆیان رزگارکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکییەوە ئاشکرای کردووە، سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی بۆ رزگارکردنی دوو فڕۆکەوانەکە دەستپێکردووە، هاوکات هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکیش لە ئێستادا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکە بەدوای فڕۆکەوانەکان دەگەرێن.

هاوکات لەلایەکی دیکە، ئێران رایگەیاند، هەر کەسێکێک دوو فڕۆکەوانە ئەمەریکییەکە بدۆزێتەوە گەورەترین خەڵاتی دەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران چارەنووسی ئەو فڕۆکەوانە نازانن و بەچڕی کەوتونەتە پێشبڕکێی دۆزینەوەیان.

جێگەی باسە، جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران مانگێکی تێپەراندووە، داخستنی گەرووی هورمز زیانێکی زۆری بە تەواوی وڵاتانی جیهان گەیاندووە و تادێت قەیرانەکان قوڵتر دەبێتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ماوەیەکی کەمی دیکە بە ئاسانی تەنگەی هورمز دەکەینەوە و دەست بەسەر نەوتەکەی دادەگرین و بەو شێوەیەش سامانێکی زۆر بەدەست دەهێنین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین