سوپای پاسداران: کەشتییەکی کۆنتێنەری ئیسرائیل بەتەواوی لەناومان برد ئێران

نوچە نێت:

هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل پێ دەنێتە (39)ـەمین ڕۆژ، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئێران، سوپای پاسداران بە چەند مووشەکێک هێرشیکردە سەر کەشتییەکی کۆنتێنەری ئسیرائیل و بەتەواوی لەناوی بردووە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/4/7) ماڵپەڕی (سۆڵ) بڵاوی کردەوە، ئیران دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیاری ئاگربەستی ئەمەریکا بۆ ماوەی (45)، ئیسرائیل و ئەمەریکا هێرشی چڕیان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران دەستپێکردووە، لە بەرامبەردا سوپای پاسداران بەردەوامە لە بەئامنجگرتنی پێگە ستراتیژییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە فەرمی ڕایگەیاندووە، سوپای پاسداران ئەمڕۆ لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە هێرشی بۆ سەر کەشتییەکی کۆنتێنەری ئیسرائیل ئەنجامداوە و بەتەواوی کەشتییەکی لەناوبردووە. هاوکات ئەو ئاژانسە بێ ئەوەی ئاماژە بەشوێنی هێرشەکە بکات ئایا لە گەرووی هورمز بووە یاخود لە شوێنێکی دیکە.

لە کاتێکدا جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل پێدەنێتە (39)ـەمین ڕۆژ، زیانێکی زۆری بە وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە و تاوەکو ئێستاش نازانرێت کەی ئەو جەنگە کۆتایی دێت، سوپای پاسداران دوێنێ ئاماژەی بەوە کرد کە، کەشتیەکی دیکەی کۆنتێنەری ئیسرائیلیان لە جۆری (SDN7) بە مووشەکی کروز تێکشکاندووە.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا هەڕەشەی زیاتر دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەمەریکا هێلی سوور ببەزێنێت و هێرشبکاتە سەر شوێنە مەدەنییەکان ئێمەش بەهیچ شێوەیەک دەست ناپارێزین و هێرشەکانمان زیانێکی زۆر لە ئەمەریکا و هاوپەیمانانیی دەدەین و بۆماوەی چەند ساڵێک بێبەشیان دەکەین لە نەوت وگازی سروشتی لە ناوچەکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین