لە ئەستەنبۆڵ هێرشکرایە سەر کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل تورکیە

نوچە نێت:

لە هێرشێکدا لەنزیک کۆنسووڵخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبۆڵ شەڕە تەقە ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراوە و دوو پۆلیسیش بریندار بوون، لە ئێستادا لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/4/7) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەوام کۆنسووڵخانەی ئیسرائیل لە بێشیکتاشی ئەستەنبۆڵ لەلایەن چەند کەسێک هێرشکرایە سەر سەر کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل، لەنێوان هێرشکەرەکان و پۆلیسی ئەو شارە پێکدادانێکی سەخت ڕوویدا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای تورکیا، بەهۆی ئەو هێرشەوە سێ کەس لە تۆمەتباران کوژراون و دوو پۆلیسی تورکیا بریندارن بوونە و تاوەکو ئێستا نازانرێت چەند قوربانی دیکەی لێکەوتۆتەوە. 

سەبارەت بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکە، ئاکین گورلەک وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، "دوای هێرشەکە راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردووە، هاوکات لێکۆڵینەوەی ورد و گشتگیر بە هەماهەنگی وەزارەتی داد و دەزگا ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەکرێت."

بەهۆی ئەو ڕووداوەکە لە دەورووبەری کۆنسووڵخانەی ئیسرائیل لە ئەستەنبۆڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان کۆبووتەوە، هەروەها مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە ناسنامەی هێرشبەرەکان بە تیرۆرست ناویان دەبات و دەڵێت، "یەکێک لە چەکدارەکان لە ئیزمیتەوە بەئۆتۆمبێلێکی کرێ هاتووە، دووان لە هێرشبەرەکان برای یەکترین و پێشووتر تۆمەتبارن بە ماددەی هۆشبەر و ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە دەیانەوێت بە ناوی ئایینەوە تاوان ئەنجام بدەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین