وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: خۆشحاڵین بە ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شێلی کیتلس عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی، شێلی کیتلس، کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوێکی تیرۆرستیی چەکدار لە نزیک بەغدا ڕفێندرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/8) مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)، وەزارەتی جەنگ و هاوبەشە عێراقییەکان دەکات بۆ هاوکارییەکانیان لە دەستەبەرکردنی ئازادکردنیدا.

هاوکات هەر لە بەیاننامەکەیدا هاتووە، ئەم دەرئەنجامە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی نەگۆڕی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە بەرامبەر بە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە هەرشوێنێکی جیهان بن، جەختیشی کردەوە لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک ترەمپ، دەستبەسەرکردنی نادادپەروەرانە قبووڵ ناکرێت.

ڕۆبیۆ ئاماژەی بەوەش دا و ڕایگەیاند، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی. هەروەها لە کۆتایی بەیاننامەکەدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی لەوەی ئەم ڕۆژنامەنووسە ئێستا ئازادە و هەوڵ دەدرێت بە سەلامەتی عێراق بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین