وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بەغدا پشتیوانی ئاشتییە و ڕۆڵ دەگێرێت بۆ چەسپاندنی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا پشتگیری ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی کرد و هیوای خواست ئەم هەنگاوە ئەرێنییە بکرێتە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جیدی و بەردەوام.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8/4/2026) وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پشتگیری هەر هەوڵێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرد کە کار بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان و برەودان بە زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بکات.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، وەزارەتی دەرەوە گووتیشی، هیواخوازین هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و ئێران دووربکەونەوە لە هەر جۆرە هەنگاوێک یان گرژییەک کە ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ ناوچەکە و پێویستیشە ئەم هەنگاوە ئەرێنییە بکرێتە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی جیدی و بەردەوام، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی متمانەی نێوانیان.

هاوکات ئەو وەزارەتە ڕاشیگەیاند، بەغدا بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێڕەوی دیپلۆماسیی هاوسەنگی خۆی و رۆڵ دەگێڕێت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات و رێز لە سەروەریی وڵاتان و پرەنسیپی دراوسێیەتیی باش بگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین