تاران مەرجەکانی ئاگربەستی بڵاوکردەوە ئێران

نوچە نێت:

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی (14) ڕۆژی، میدیاکانی ئێران چەند خاڵێکیان وەک مەرجی دانوستان بڵاوکردەوە و لە یەکێک لە خاڵەکان ئێران داوای ناساندنی فەرمی دەکات بۆ پیتاندنی یوڕانیۆم.

ئەمڕۆ چوار شەممە (8/4/2026) میدیاکانی ئێران ئەو (10) خاڵە سەرەکییەیان بڵاوکردەوە کە تاران وەک بنەمای دانوستانەکانی داهاتووی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیاریکردوون، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی. 

بە گوێرەی زانیارییەکان ئێران داوای گرەنتی دەکات و دەڵێت، پێویستە ئەمریکا بەڵێنی فەرمی بدات کە جارێکی دیکە شەڕ بەسەر ئێراندا نەسەپێنێتەوە و ڕێگەش بدات کە ئێران کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا بمێنێت. 

 

ئەو (10) خاڵەی ئێران وەک مەرجی دانووستان دیاری کردووە: 

١- ​گرەنتی نەگەرانەوە بۆ شەڕ: پێویستە ئەمریکا بەڵێنی فەرمی بدات کە جارێکی دیکە شەڕ بەسەر ئێراندا نەسەپێنێتەوە. 

​٢- سەروەری بەسەر گەرووی هورمز: بەردەوامبوونی کۆنترۆڵی تەواوی ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا.

٣- ​مافی ئەتۆمی: ناساندنی فەرمی مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

٤- ​کۆتاییهێنان بە سزاکان: هەڵگرتنی سەرجەم سزا لاوەكییەكانی سەر ئێران.

٥ - هەڵگرتنی سەرجەم سزا سەركییەكانی سەر ئێران.

٦ - ​سڕکردنی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارنامانەی لە ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران دەرکراون. 

٧ - هەڵوەشاندنەوەی بڕیارنامەكانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دژی ئێران.

٨ - ​قەرەبووکردنەوە: پێدانی قەرەبووی دارایی بە ئێران بەهۆی زیانەکانی جەنگەوە.

٩ - ​کشانەوەی سەربازی: کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

١٠ - ​ئاشتی ناوچەیی: ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، بە تایبەتی لە وڵاتی لوبنان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین