دۆناڵد ترەمپ: نیۆیۆرک تایمز و سی ئێن ئێن دۆڕاو و خراپەکارن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی تاران بۆ دانوستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشیارییەکی تازەی بە ئێران دا و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەوان پابەندی ئاگربەست نەبن؛ ئەوا شەڕ سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (9/4/2026) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرجەم کەشتی و فڕۆکە و سەربازییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ تەقەمەنی و چەک و هەموو شتێکی گونجاو و پێویست، لە نزیك ئێران دەوروبەری بە جێگیر دەمێننەوە، تا پایەندبوونی تەواوى بەو رێککەوتنە راستەقینەیە. بۆیە ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، کە زۆر بەدووری دەزانێت، ئەوا شەڕ سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە، بەشێوەیەكی گەورەترو باشترو بەهێزتر لەوەی پێشتر هیچ لایەنەك بینیبێتی.

دۆناڵد ترەمپ گووتیشی، وەک لە ڕێککەوتنەکە هاتووە ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت و گەرووی هورمزیش بە کراوەیی و پارێزراوی دەمێنێتەوە، چونکە سوپای ئەمریکا لە ئێستادا خۆی بەهێز دەكات و بە كرداری لە ئەرکی داهاتووی دەڕوانێت.

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش کرد کە، نیویۆرک تایمزی شکستخواردوو و کەناڵی هەواڵی ساختەی سی ئێن ئێن، پلانێکی دە خاڵیی تەواو هەڵبەستراویان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمەش بە ئامانجی شێواندنی ناوبانگی ئەوانەیە کە بەشدارن لە پرۆسەی ئاشتیدا. هەر دە خاڵەکە فێڵێکی هەڵبەستراوە و خاوەنی ئەو ئاژانسە هەواڵییانە دۆڕاو و خراپەكارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین