بەرپرسانى ئەمەریکا: ئێران خاوەنى هەزاران مووشەکى بالیستیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسانى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئێران تاوەکوو ئێستا خاوەنى هەزاران مووشەکى بالستییە، کە دەتوانێت لە رێگەى سەکۆکانى بەکاریان بهێنێت، ئەوەش پێچەوانەى لێدوانەکانى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکایە.

ئەمڕۆ شەممە (2026/4/11) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، چەند بەرپرسێکى ئەمەریکى بە رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆڕناڵیان راگەیاندووە، ئێران تاوەکوو ئێستا خاوەنى هەزاران مووشەکى بالستییە، کە دەتوانێت لە رێگەى سەکۆکانى ژێر زەوى بەکاربهێنێت.

رۆژنامەکە باس لەسەر ئەوەش دەکات هەرچەندە، پیت هیگیس، وەزیرى بەرگریى ئەمەریکا رایگەیاندبوو، پڕۆگرامى مووشەکى بالیستى ئێران بە تەواوى خاپوورکراوە، بەڵام بەرپرسانى دیکەى ئەمەریکى لێدوانەکانیان دژ بە قسەکانى وەزیرى دەرەوەیە.

ئەو بەرپرسانەى ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکەن، زیاتر لە نیوەى سەکۆ مووشەکییەکانى ئێران وێران کراون، یان زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام بەشێکى زۆرى لەوانەى ماون، دەکرێت چاک بکرێنەوە، یاخود دووبارە لە ژێر زەوى بەکار بهێنەوە.

پێشتریش بەرپرسانى ئیسرائیل رایانگەیاندبوو، ئێران لە کۆى (2500) مووشەک زیاتر لە هەزار مووشەکى مامناوەندى باوە.

سەبارەت بە درۆنش بەرپرسانى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، بەراورد بە سەرەتاى جەنگ ئێران لە (50%) درۆنەکانى لەدەست داوە، کە ئەوەش لە کاتێدایە پێیانوایە ئەگەر هەیە ئێران هاوشێوەى سیستەمى رووسى بەدەست بهێنێت.

لە لایەکى دیکەوە سەرکردایەتى ناوەندیى ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدات.

لەدواى هێرشەکانى (2026/2/28) كۆمارى ئیسلامى ئێران بە مووشەکى بالیستى هێرشى کردە سەر ئیسرائیل و وڵاتانى کەنداو، بەوەش زیانى زۆرى بەو وڵاتانە گەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین