سوپای پاسداران: دوای ئاگربەست هێرشمان بۆ سەر هیچ وڵاتێک ئەنجام نەداوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ هەینی (2026/4/9) ماڵپەڕی (سۆڵ) بڵاوی کردەوە، دوای (40) ڕۆژ لە هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران، بە نێوەندگیری پاکستان بۆماوەی (14) ڕۆژ ئاگەربەستی کاتیان ڕاگەند، بە مەبەستی گفتوگۆکردن بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە. تاوەکو ئێستا هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران پابەندبوونین بە ئاگربەست بەردەوامە، بەڵام چەند هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر وڵاتانی کەنداو.
لەوبارەیەوە سوپای پاسداران بە ڕۆژنامەی ئیرنا ڕاگەیاندووە، "بەهیچ شێوەیەک هێرشی درۆنی یاخود مووشەکمان لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئاراستەی هێج وڵاتێکی کەنداو نەکردووە و پابەندین بە ئاگربەست."
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەگەر ئەم هەواڵانە ڕاست بێت بەدڵنیاییەوە ئەمە کاری ئیسرائیل و ئەمەریکایە، هەر ئامانجێکمان لە هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی کەنداو هەبێت ئێمە بە ئاشکرا ڕایدەگەیێنین."
جێگەی باسە، بریارە ئەمڕۆ هەریەک لە شاندی دانوستانکاری ئەمەریکا و ئێران لە ئیسلامئاباد بە نێوەندگیری پاکستان بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە کۆببنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment