ئەمەریکا: پێویستە حکومەتی عێراق گشت گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/4/10) بەمەبەستی دەربڕینی سەرکۆنەکردنی توندی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونانەی کە لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە لە ناو خاکی عێراقەوە کراونەتە سەر کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، لە نێویاندا بۆسەکەی ڕۆژی ٨ی نیسان بۆ سەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە بەغدا، کریستۆفەر لاندۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگھێشتی نزار خەیروڵڵای باڵیۆزی عێراق کرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە باڵیۆزی عێراقی ڕاگەیاندووە، "ئەم هێرشانە بەدوای سەدان هێرشی دیکەدا دێن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کە کراونەتە سەر هاووڵاتییانی ئەمریکی، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و بەرژەوەندییە بازرگانییەکان، و هەروەها کراونەتە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق و دامەزراوە و هاووڵاتیانی مەدەنیی عێراق، لە نێویاندا لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش."
هەروەها کریستۆفەر لاندۆ وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە جەختی لەوە کردەوە کە، "شکستهێنانی حکومەتی عێراق لە ڕێگریکردن لەم هێرشانە و بەردەوامبوونی هەندێک لایەنی پەیوەست بە حکومەتی عێراقەوە لە دابینکردنی داڵدەدانی سیاسی، دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەم میلیشیایانە، کاریگەریی نەرێنی دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەو هێرشانە ناکات کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانی، وە چاوەڕێ دەکات حکومەتی عێراق دەستبەجێ گشت ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە میلیشیایانەی کە سەر بە ئێرانن لە عێراقدا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment