داوا دەكرێت دوو جێگر بۆ سەرۆك كۆماری عێراق دابنرێت
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (11-4-2026) هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، داوای چوارچێوەی هەماهەنگی كرد، وەك گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیی دەكەین، لە ماوەی 15 رۆژدا کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشكەش بكات، هەروەها داواشی كرد پەلەبكات لە پێشکەشکردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
حەلبووسی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پێویستە دوو جێگر بۆ سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکرێن.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەكی دیكەوە، لە پەیامێكدا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە گرنگە پڕۆسەی دیموکراسی بەردەوام لە وڵاتەكەمان بەهێز دەکات و چوارچێوەی دەستوری تەواو دەکات.
سوودانی گووتیشی، لەگەڵ تەواوبوونی ئەم شایستە نیشتمانییە، چاوەڕوانی تەواوكردنی شایستەی یەكلاكەرەوەین بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانی بەهێز، لەساییەی بنەما نیشتمانی و دەستورییەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment