ئیسماعیل بەقایی: دانوستانەکان لە کەشێکی بێ متمانەییدا بەڕێوەچوو ئێران

نوچە نێت:

لە کۆتا خولی دانوستانەکاندا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەواڵی ڕێکنەکەوتنی ڕاگەیاند و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی دانیشتنەکان لە کەشێکی بێ متمانەییدا بەڕێوەچوو، بەڵام هەوڵە دیپلۆماسییەکان کۆتایی نایەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/4/2026) ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەکان هیچ کاتێک کۆتاییان پێ نایەت، چونکە ئەمە تەنیا ئامرازە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئێمە پێمان وایە ئەرکی دیپلۆماتکاران ئەوەیە لە کاتی شەڕ و چ لە کاتی ئاشتیدا، دەبێت لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی دانوستانکردن ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم دانوستانانە دوای (40) ڕۆژ لە شەڕێکی سەپێنراو ئەنجام دراون و پڕۆسەکە لە کەشێکی پڕ لە بێ متمانەییدا بەڕێوەچوو، ئەوە بەلای ئێمەوە ئاساییە، چونکە لە سەرەتاوە نەدەبوو چاوەڕوانی ئەوە بین تەنیا لە یەک دانیشتندا بگەینە رێککەوتن.

ئیسماعیل بەقایی باسی لەوەش کرد، لەم خولەی دواییدا چەند بابەتێکی نوێ هاتوونەتە ناو دانوستانەکانەوە، وەک بابەتی گەرووی هورمز و دەسەڵاتی ئێران لە پەرەپێدانی یۆڕانیۆمدا، کە ئەمەش بارودۆخێکی تایبەتی هێنایە ئاراوە و بووە هۆی ئەوەی ڕێککەوتنەکە شکست بێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین