سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی له‌ پاتریارکی نوێی کلدان ده‌كات کوردستانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پاتریاركی نوێی كەنیسەی كلدانی دەكات و دەڵێت، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.

ئەمرۆ یەكشەممە (2026/4/12) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی پاتریاركی نوێی كەنیسەی كلدانی كرد، لە پەیامەكەی دەڵێت، بە بۆنەی هەڵبژاردنييه‌وه‌ وەک پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی پاتریارک مار پۆڵسى سێيه‌م نۆنا دەکەم. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لەم ئەرکە پیرۆزە و لە خزمەتکردنی کەنیسە و په‌يڕه‌وانى كه‌نيسه‌ى كلدانيدا.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی هاتووە، جەنابیان کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراو و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندن، هیوادارین هەڵبژاردنیان ببێتە مایەی خێر و قووڵکردنەوەی زیاتری گيانى لێبوردەیی و پێکەوەژیان و يه‌كترقبووڵكردن لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پارێزراوی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان دەمێنێتەوە و پشتیوانی تەواوی هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان دەبین لە پاراستنی ماف و ناسنامە و مێژووى ڕەسەنیان لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین