وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ دابینکردنی بەنزین دەرکرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، پێنج بڕیاری نوێی دەرکرد، لەوانەش زیادکردنی بەنزینی (750) دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی سووتەمەنی. هاوکات داوا دەکات نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕێژەکەی زیاد بکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دەركران:

1ـ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (50) پەنجا هەزار بەرمیل کە دەکاتە (%46.39)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (%12.67) و یەکسانە بە رۆژانە (126,700) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

2ـ زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی (750) دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

3ـ چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

4ــ زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

5ـ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین