ترەمپ: ئێران بێ بەڵێن بوو لە کردنەوەی گەرووی هورمز
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/4/12) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران دوای (40) ڕۆژ لە شەڕکردن و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، کۆبووەنەوەی شاندی هەردوولا لە پاکستان نەگەیشتنە ڕێککەوتن, دانوستاندنەکان شکستی هێنا و سەرۆکی ئەمەریکاش هەڕەشە دەکات و دەڵێت، "گەمارووی هورمز دەدەین".
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دوای کۆتایهاتنی دانوستاندنەکان لەگەڵ شاندی ئێران ڕایگەیاند، " دانوستاندنەکان بێ ڕێککەوتن کۆتایی هات."، هاوکات لەبەرامبەردا میدیای ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات بەرپرسانی تاران بەهیچ شێوەیەک پلانی خوڵێکی دیکەی دانوستاندنیان لەگەڵ ئەمەریکا نییە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی "تروس" لە داوای سەرنەکەوتنی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمەریکا رایگەیاند، "سوپای ئەمەریکا لە دۆخی ئامادەباشیدایە، هەرگیز ڕێگەنادەین ئێران سەرانە لە کەشتیەکانی گەرووی هورمز وەرگرێت، هێزی دەریایمان دەستیانکردووە بە لەناوبردنی مینە ئاوییەکان و هەر هێزێکیش تەقە بکات دەینێرین بۆ دۆزەخ."
لەکاتێکدا هەموو جیهان چاودێری هەنگاوەکانی ئەریکایە دوای سەرنەکەوتنی دانوستاندنەکان ترەمپ دەڵێت، لەساتی گونجاودا سوپاکەمان ئەوەی لە ئێران ماوە کۆتایی پێ دەهێنێت. هەروەها هەڕەشەش دەکات و ڕایگەیاندووە، لەسەر پرسی ئەتۆم لەگەڵ ئێران ڕێکنەکەوتوین و ئێران بەڵێنی کردنەوەی گەرووی هورمزی پێداین، بەڵام بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و دەستبەرداری خواستە ئەتۆمییەکانیان نابن و گەمارۆی گەرووی هورمز دەدەین ڕێگا نادەین هیچ کەشتییەک پێدا تێپەڕێ."
بەگوێرەی زانیارییەکان ئێران دوای ئەو قسانەی ترەمپ هێزێکی زۆری بەرەو گەرووی هورمز ناردووە، هەروەها لەبەرامبەردا سوپای پاسداران وەڵامی ئەو قسانەی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، بەرامبەر بە هەر گەماڕۆیەک وەڵامی توندمان دەبێت.
هەروەها ترەمپ ئاشکرای کرد کە ئاگاداری هەموو گفتوگۆکان بووە، دەشڵێت لەسەر زۆرینەی خاڵەکان لەگەڵ شاندنی ئێران گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام لەسەر چەند خالێک ناکۆک بوین. لەلایەکی دیکە ئیسرائیل وەک هاوبەشێکی ئەو جەنگە دژی ئێران، وەزیرانی ئیسرائیل پێشنیارییان کردووە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment