ئیسرائیل و تورکیا یەکتری بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار دەکەن شیکاری

نوچە نێت: تایبەت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا ناتانیاهۆ بە جینۆساید تۆمەتبار دەکات، لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "ئەردۆغان هاوکاری ڕژێمی تیرۆری ئێران و بریکارەکانی دەکات، بەپێچەوانەوە ئەو لەگەڵ هاوکاریکردنی ئەوان جینۆسایدی دژی کورد ئەنجام دەدات." 

تادێت شەڕی ساردنی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە هەڵكشاندایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە زۆربەی وتارەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج و بە کۆمەڵکوژ ناوی دەبات، دوای هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران تورکیا دەستیکردووە بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و پڕچەککردنی سوپاکەی لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی و ناتۆ و پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی. 

تورکیا هەڕەشەی چوونە نێوخاکی ئیسرائیل دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا. لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ گرووپی پارتەکەی ناتانیاهۆی تۆمەتبار کرد بە تاوانی جینۆسیاید و ڕایگەیاند، ئەوانەی ئارەزووی مردن دەکەن هێرش دەکەنە سەرمان، ئیسرائیل لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا دوای هێرشەکانی بۆ سەر فەلەستین و سووریا و ئێران و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، ناتوانێت هاوشێوەی ئەو وڵاتانە هێرش بکاتە سەر تورکیا، من لێرەوە دەیڵێن لەهەر ئەگەری هێرشێکدا لەماوەی (48) کاتژمێر شتێک نامێنێت بە ناوی ئیسرائیل بێ ئەوەی گوێ بدەینە کەس و با هەموو کەسێکیش باش ئەمە بزانێت. هەروەها سەرۆکی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە، چۆن توانیمان بچینە ناو جەرگەی قەرەباغ و لیبیا، ئاواش دەتوانین بچینە نێو ئیسرائیل، هیچ شتێک ڕێگرنییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەمان.

ئەردۆغان کۆمەڵکوژی دژی کورد ئەنجام داوە

دوای ئەو قسانەی ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل لەژێر سەرکردایەتی مندا بەردەوام دەبێت لەدژی ئێران و بریکارەکانی، ئەردۆغان هاوکاری ئێران  و بریکارەکانی دەکات و جینۆسایدی دژی کورد ئەنجام دەدات."

ئیسرائیل کاتز وەزیری جەنگی ئیسرائیل لە پۆستێکدا ئەردۆغان بە پڵینگی سەر کاغەز ناودەبات و دەڵێت، ئەردۆغان لە کاتێکدا بەرامبەر بە کورد کۆمەڵکوژی کردووە هیچ مافێکی نییە باسی جینۆساید بکات و باشترە بێدنگ بێت.

وەزیری جەنگی ئیسرئیل ڕووی ڕەخنە لە تورکیا دەکات و گووتی، ئەوان لە بێتوانانی خۆیان ڕەخنە لە جوولەکە دەگرن، ئەی بۆ ئەنقەرە نەیانتوانی وەڵامی مووشەکەکانی ئێران بدەنەوە کە ئاراستەیان دەکرا.

ئەکپارتی نەتانیاهو بە هیتلەر ناو دەبات

ئەو لێدوانانەی ئیسرائیل وەڵامی توندی لایەنە سیاسیەکانی تورکیای بەدوای خۆیهێنا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل تێکدانی دانوستاننی ئاشتییە لە ناوچەکە، لە ئێستادا ناتانیاهۆ هیتلەری ئەم سەردەمەیە." 

عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە تێکدانی دانووستاندنەکانی ئەمەریکا و ئێران لە پاکستان و گوتی، "بەڕوون و ئاشکرا هەوڵی ئیسرائیل بۆ تێکدانی دانوستاندنەکانە، ناتانیاهۆ دەیەوێت بەهۆی پشتیوانی سەرۆکەکەمان لە حەماس، و خەڵکی فەڵەستین ڕووداوەکانی پێشووی  ڕۆژئاوا زیندووبکاتەوە، ئێمە بە ئەو دەڵێین، تورکیا قەڵای بەهاکانی ڕۆژئاوایە، ئیسرائیل چاوی بە پێگەی سەرۆک ئەردۆغان هەڵنایەت."

لەلایەکی دیکە، نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هێرش دەکاتە سەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دەڵێت، قسە توڕەییەکانی ناتانیاهۆی تیرۆرست، کە بۆتە سەرکردەی کۆمەڵکوژی سەدەی بیستوویەک، کە ئەو قسە نەشیاوانەی ئاراستەی سەرۆکەکەمان کردووە، دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی ویژدانێکی تاوانبارە."

گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دژی ئیسرائیل پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکات

هەر چەندە ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان حکومەتی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بە تایبەت جەهەپە هەیە، بەڵام وەک پیشەی هەمیشەییان سەرکردەکانی لایەنە جیاوازەکان  لە هەر ئەگەری هێرشکردن و بەئامانجگرتنی سەرۆکەکەیان پشتیوانی تەواوی لێدەکەن، دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل قسە بە سەرۆکی تورکیا دەڵێت و لە پۆستێکدا هەریەک لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوای پێشووی ئیستەنبۆڵ و مەنسورر یەڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و کەمال کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی جەهەپە تاک دەکات.

لەوبارەیەوە ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتی جەهەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەڵێت، "یەک ئەندامی جەهەپە نادۆزنەوە پشتیوانی لە تاوانەکانی ئیسرائیل بکات،" و گوتیشی، "بێرێزیەکی تەواوە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەنە ئامانج، لەکاتێکدا خۆیان کۆمەڵکوژی دەکەن و خەڵک و منداڵی ساوایان کوشتووە، بە تاککردنی سەرۆکی شارەوانییەکانمان ناتوانن بگەن بە ئامانجەکانتان."

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئاماژەی بەوەش کرد، "تورکیا بەشێوەیەکی یەکگرتوو وەستاوە دژی تاوانەکانی ئیسرائیل، ئێمە بێگوێدانە ناکۆکییە سیاسیەکان و ناوخۆییەکان پشتیوانی لەیەکتری دەکەین."   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین