پەروین بوڵدان چەند پەیامێکی ئۆجەلان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکات شیکاری

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، "بەرێز ئۆجەلان بڕوای تەواوی هەیە بەکۆتایهاتنی سەردەمی خەباتی چەکداری، داوا دەکات کە بەر لە داخستنی پەرلەمان ڕێسای یاسایی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی دەربکرێت."

لە چاوپێکەتنێکدا پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی باس لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکات و ڕایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە خاڵێک کە گەرانەوەی نییە و لەڕێرەوی خۆی بەرەوپێشەوە دەچێت، چاوەروانین هەم حکومەتی تورکیا و هەم لایەنی کورد هەنگاوی جددیی لە چوارچێوەی پرۆسەکە لەداهاتوو بنێن.

بوڵدان لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هەڵوێستی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەرێز ئۆجەلان پێیوایە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگاتە شوێنێکی پارێزرا و بەتایبەت بۆ بە دیموکراسی کردنی پرۆسەکە دەبێت هەنگاوی جددیی بنرێت، لەئێستادا سەپاندنی قەیووم و ئازادنەکردنی سیاستەتمەداران و ئەو فشاری حکومەت بۆ سەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەتایبەت جەهەپە کاریگەری لە پرۆسەکە کردووە، بەرێز ئۆجەلانیش چەندین جار باسی لەو ئۆپەراسیۆنانەی دژی پارتی جەهەپە کردوو و پێی نارەحەتە.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی ئەو ئەندامەی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، ئۆجەلان داوایکردووە لە پرۆسەی ئاشتیدا دەبێت هەنگاوی جددیتر بنرێت نەک تەنیا حکومەتی تورکیا بەڵکو پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەش، چونکە حکومەتی تورکیا پێیوایە پەکەکە دوای سوتاندنی چەکەکان هیچ هەنگاوێکی دیکەی نەناوە و چاوەروانی هەنگاوی دیکەیە. ڕاستە دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بە ڕایگشتی دەڵێت ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی پرۆسەکە، بەڵام ئێمە لە ڕووی بە دیموکراسیکردنی پرۆسکە ئەم هەنگاوانە نابینین. 

سەبارەت بە دەرکردنی چەند یاسایەک سەبارەت بە چەکدانان و پرسی کورد بوڵدان ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان کۆتا کات بۆ دەرکردنی ڕێسا یاساییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکە کۆتایی مانگی نیسان بوو، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکە دروستبوو ڕەنگە کاتەکەی پێشبخرێت و بەرێز ئۆجەلانیش داوای کردووە دەرکردنی رێسا یاساییەکان بەر لە داخستنی پەرلەمان دەربکرێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی دەڵێت لە دوایین کۆبوونەوەمان ئۆجەلان داوای پێگەیەکی یاسایی دەکات و وەک نێوەنگیر یان کارەکتەری سەرەکی بۆ چارەسەری پرسی کورد لەم پرۆسە نوێیەدا، هەروەها داواشیکردووە دەبێت رێگەی بۆ خۆشبکرێت بە ئازادانە کار بکات لەوانەش مافی پەیوەندیکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و بتوانێت ڕاستەخۆ بۆ کۆمەڵگە قسە بکات کە بۆچی خەباتی چەکداری گۆڕیوە بۆ سیاسی. 

ئەو ئەندامەی دەم پارتی تیشکی خستەسەر کاریگەری رووداوەکانی سووریا و ئێران بەسەر پرۆسەی ئاشتی و  گووتی، پێموایە ڕووداوەکانی سووریا و ئێران کاریگەری تەواویان بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا دەبێت، بەرێز ئۆجەلان کاریگەری تەواوی هەبوو لەسەر ڕووداوەکانی سووریا بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی دژی کورد و رێگری لەو تاوانە کردووە، لە ئێستادا کورد ئەکتەرێکی سەرەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە ئێران بەرێز ئۆجەلان لە هەموو کۆبوونەوەکان دووپاتی کردۆتەوە کورد جارێکی تر نابێتە قوربانی دەستی کەس.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (بیرگون)    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین