کەماڵ کیچدارئۆغڵو بەتاوانی سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان زیندانی دەكرێت تورکیە

نوچە نێت:

دادگایکردنی سەرۆکی پێشووی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، بەهۆی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا لە دادگای مارسین بەڕێوەچوو، تیایدا سزای (11) مانگ و (20) ڕۆژی بەسەر سەپێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/4/14) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دادگایکردنی کەمال کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشووی گشتی جەهەپە لە دادگای سێیەمی تاوانەکانی مێرسین بەڕێوەچوو، لەکۆتایی دادگاییەکەدا بەهۆی ئەوەی کلیچدارئۆغڵو لە وتارێکیدا سووکایەتیی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە سزای زیندانی بۆماوەی (11) مانگ و (20) ڕۆژی بۆ دەرچوو.

لەکۆتایی دادگاییەکەدا پارێزەی سەرۆکی گشتیی پێشووی جەهەپە رایگەیاند، بڕیاری دادگا ڕەتدەکەینەوە و پێمانوایە بڕیارێکی سیاسیە، ئێمە دژی ئەو بڕیارە بێ یاساییەین، بڕیارێک نییە قبووڵی بکەین و تانە لە بڕیارەکە دەدەین."

بەهۆی ئەوەی کەمال کڵیچدارئۆغڵو لە ساڵی (2014) لە مارسین و لە ساڵی (2016) لە ئەدیرنە  لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکی لە نێو جەماوەردا و لە ساڵانی ڕابردووش لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گرووپی گشتی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا سوکایەتیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە بەو هۆیەوە ئەو سزایەی بۆ سەرچووە. 

جێگەی باسە، لەنێوان ئەکپارتی و پارتی جەهەپە تادێت گرژییەکان زیاتر دەبێت، حکومەتی تورکیا فشارێکی زۆری خستووەتە سەر جەهەپە بەرێگەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و لابردنی سەرۆکی شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لە شوێنیان نیگەرانییەکی زۆری لای ئەو پارتە دروستکردووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین