هاوپەیمانی جمهوور پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە تورکیا ڕەتدەکاتەوە تورکیە

نوچە نێت:

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە چڕی کار دەکات بۆ پێشخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا و لەوبارەیەوە داوایان پێشکەش کرد و سەردانی هەموو لایەنەکانیان کردووە، هەریەک لە سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی مەهەپە بەتوندنی ئەو پێشنیارە ڕەتدەکەنە و پێداگیرن هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/14) گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا جەهەپە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕووبەڕووی فشارێکی توند دەکاتەوە و داوای هە‌ڵبژاردنی پێشوەختە دەکات، لەوبارەیەوە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "ناکرێت جەهەپە لە پێناو نەهێشتنی گێژاوەکانی نێو پارتەکەی، هەوڵبدات گێژاوەکان بگوازێتەوە بۆ ناو تورکیا، بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕوونادات و هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت."

ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتی پارتی جەهەپە دوای داواکردنی پێشخستنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڕایگەیاند، "هاوپەیمانی جمهور لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا دەنگەکانیان کەمکردووە بە تایبەت ئەکپارتی، بەوهۆیەشەوە ئەردۆغان لە سندوقەکانی دەنگدان ترسی هەیە و لە خەڵک ڕادەکات."، هاوکات ئۆزێل لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی هەڵبژاردنەکان سەردانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیای کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە دەستپێشخەرییەکەی دژی ئەکپارتی.

بەرامبەر بەو پێشنیارەی سەرۆکی جەهەپە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردنی لاوەکی یاخود پێشوەختە نییە و لەکاتی خۆی ئەنجام دەدرێت.

جێگەی باسە، پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) گەورەترین ڕکابەری ئەردۆغانە، دوای دەستگیرکردنی ئەکرم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ بە تاوانی چەندین دۆسیەی جیاواز، جەهەپە لە ئێستادا ئیمامئۆغڵوی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ساڵی (2028)، بە گەورەترین ڕکابەری ئەردۆغان دادەنرێت لە مێژووی دەسەڵاتەکەیدا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین