هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەکی ڕووهای باکووری کوردستان تورکیە

نوچە نێت:

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە قوتابخانەیەکی رووهای باکووری کوردستان قوربانی لێکەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا (10) قوتابی و چوار مامۆستا و پۆلیسێک برینداربوونە، هەروەها دوای هێرشەکە تۆمەتبار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/14) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک بە چەک هێرشیکردە سەر قوتابخانەی ئانادۆڵی پیشەیی و تەکنیکی ئەحمەد کۆیونجو لە ناحیەی سیڤێری سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان."

سەبارەت بە قوربانییەکان وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشەکەوە نزیکەی (10) قوتابی و چوار مامۆستا و پۆلیسێک بریندار بوونە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون."

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتووە، "تۆمەتبار دوای تەقەکردنی هەرەمەکی و گرتنی چەند قوتابییەک وەک بارمتە، بە هەوڵی پۆلیس توانرا چەند کەسێک رزگار بکرێت، دواجار تۆمەتبارەکە هەر بەو چەکەی دەستی کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە."

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە، لێکۆلینەوەی ورد لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و ئەوەی پێویست بێت سەبارەت بەو هێرشە بە ڕایگشتی ڕادەگەیێننن و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ قوربانییەکان دەخوازین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین