دوای گەمارۆی ئەمەریکا یەکەم کەشتیی نەوت هەڵگریی ئێران بە گەرووی هورمز تێپەڕی تورکیە

نوچە نێت:

میدیای ئێران رایگەیاند، سەرەرای فشارەکانی ئەمەریکا و جێبەجێکردنی گەمارۆکان بۆ سەر گەرووی هورمز، کەشتییەکی نەوت هەڵگریی گەورەی ئێران توانی بەبێ کێشە تێپەرێت و بەرەو ئێران بەڕێکەوتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/4/15) ماڵپەڕی (tebaajansi) بڵاوی کردەوە، دوای سەرنەکەوتنی دانوستاندنەکانی شاندی ئەمەریکا و ئێران، سەرەرای دانانی گەمارۆ لە گەرووی هورمز لەلایەن ئەمەریکاوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فارسی نافەرمی ئێران ڕایگەیاندووە، هەر چەندە هێزەکانی ئەمەریکا فشاریان خستۆتە سەر کەشتییەکی ئێران بۆ رێگریکردن لە تێپەربوونی بە گەرووەکە، کەشتییەکی نەوت هەڵگریی گەورەی ئێران بێ گوێدانە گەماڕۆکان بە گەرووی هورمزدا تێپەریەوە و بەرەو ئێران بەڕێکەوتووە.

ئەو ئاژانسە ئاشکرای کردووە، ئەو کەشتییەی لە گەرووی هورمز تێپەریوە و بەرەو ئێران بەڕێوەیە، توانای هەڵگرتنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەیە و لەئێستادا گەیشتۆتە شوێنی مەبەست بێ ئەوەی لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێک ببێتەوە. 

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە (12)ـی نیسانی (2026)، ڕایگەیاند، دوای سەرنەکەوتنی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، لەژی ئێران گەمارۆ دەخەینە سەر گەرووی هورمز و ئەوبڕیارەمان بە زووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

لەلایەکی دیکە، دوێنی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاوی کردەوە، زیاتر لە (10) هەزار سەرباز پشتیوانی لە ئەرکی گەمارۆی گەرووی هورمز دەکەن هاوشانی دەیان کەشی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سووپاکەمان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین