ئایا تورکیا دەبێتە دەروازەیەكی نوێی بازرگانی بۆ جیهان؟
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
لە کاتێکدا گەماڕۆی سەر گەرووی هورمز بەردەوامە و کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان کردووە، دووبارە تورکیا پرۆژەی سەت ساڵەی و جوولە لۆجیستیکەکانی لە ناوچەکە زیندوو کردۆتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئابووری فایناسیال تایمزی بەریتانی نووسیویەتی، پڕۆژەی (TRIPP) کە نزیکەی (32) ساڵە دەروازەی سنووری ئەلیکان لە ئەرمینیا داخراوە، کە سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانی لەو ڕێرەوە دەکات، ئەنقەرە ئامادەکاری کردووە ئەو دەروازەیە بکاتە دەرگای نوێی بازرگانی بۆ هەموو جیهان. ئەو ڕۆژنامەیە پێشیوایە ئابووری جیهان ئاراستەی دەگۆرێت بۆ تورکیا چونکە بەهێزترین شوێن وەک جێگرەوەی گەرووی هورمز تورکیایە.
پرۆژەی رێگای (TRIPP)، ئەو پرۆژەیەی سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانی دەکات تەنانەت بە "رێگای ترەمپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی نێودەوڵەت"ـی ناو دەبردرێت، دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و ململانێی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە (2025/8/8)، لە کۆشکی سپی بە نێوەندگیری ئەمەریکا کۆتاییان بە ناکۆکییەکانیان هێنا، هاوکات پرۆژەی ڕێرەوەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی نێودەوڵەتیان واژۆ کرد، رێرەوەکە بەنێو خاکی ئازەربایجان و ئەرمینیا تێپەردەبێت لەوێشەوە بۆ تورکیا، لە ڕێرەوەی قەفقازی باشوور بۆ ڕێرەوی ئەوروپا بە ناوەڕاستی ئاسیا دەبەستێتەوە، ڕێرەوەکە هێڵی شەمەندەفەر، بۆڕی نەوت، رێگای گواستنەوە و هێڵی ئەنتەرنێت لەخۆ دەگرێت، لەو سەردەمەدا بۆتە رێگایەکی وشکانی بە نرخ بۆ تورکیا و دەکرێت لەبری ڕێرەوی دەریایی ئەو رێرەوە وشکانییە ببێتە دەرگایەکی نوێی بازرگانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا چونکە (%90) وڵاتانی ئەوروپا لە ئاسیەوە بۆ ئەوروپا بەرێگەی دەریایی کالاکانیان دەگوازنە دەکرێت لەمەوبەدوا رێگەی وشکانی بەکاربهێنن.
بازرگانی جیهانی لە گەرووی هورمزدا کەوتۆتە بەر هەڕەشەی چەکەکانی ئێران و ئەمەریکا، لێرەدا بەدوای رێگایەکی نوێی پارێزراو دەگەڕێت. دوای (32) ساڵ لە بێدەنگی، شوێن پێی بارزگانی جیهان تێکدەچێت، دوای تێکچوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنقەرە بەخێرایی دەستیکردووە بە دانانی سیستەمی کۆنتڕۆڵکردنی پاسپۆرت لە دەروازەی سنووری ئەلیکان لە سنووری ئەرمینیا، بەگوێرەی ڕۆژنامەی فایناسیال تایمزی بەریتانیا کە تیشکی خستۆتە سەر ئەو هەنگاوەی تورکیا و دەڵێت، بەهێزترین ڕێرەوەی شوێنگرەوەی گەرووی هورمز کە لەئێستادا وەستانی هەنارەی بارزگانی جیهانی لێکەوتۆتەوە بەهۆی شەڕی ئێران ناوی ڕێرەوەی (TRIPP)ـە واتا ڕێرەوەی ترەمپ.
ئەم پرۆژەیە تەنیا ڕێرەوێک نییە، لەو کاتەدا رێگایەکی فڕیادەرستە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانی بازرگانی و ئابووریی بەڕووی وڵاتانی ناوچەکە، لە کاتێکدا هەر هەناردەکردنێک ڕێگای دەریایی نزیکەی پێویستی بە (40) ڕۆژە تا دەگاتە شوێنی مەبەست، دەتوانرێت بەم ڕێگا نوێیەی نێوان تورکیا و ئەرمینیا ماوەی هەناردەکردن کەم بکرتەوە بۆ (12) یان (15) ڕۆژ، تورکیا ئامادەکاری کردووە بەکردنەوەی سنووری نێوان ئەنقەرە و ئەرمینیا وە ئەم رێگایە دەبێتە کلیلی دەرگایەکی نوێ بەڕووی بازرگانانی وڵاتانی ئاسیا، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لە کردنەوەی ئەو رێگایە بەڕووی بازرگانانی ئاسیا، چونکە سەرکەوتنی پرۆژەکە پەیوەستە بە گرژییەکانی وڵاتانی ناوچەکە و هاوسەنگی هێزی وڵاتان و پەیوەندییە سیاسیەکانیان چونکە ئەگەر سەیری مێژووی ناکۆکیەکانی وڵاتانی هەریەک لە تورکیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان بکەین لە ڕابردوو دژ بەیەک بوونە و تاوەکو ئێستا ئەرمینیا و تورکیا بەتەواوی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان تەواو نەبووە.
ئەم خێراییە، بۆ کۆمپانیاکان بە واتای دەستکەوتی زیاتر دێت، بۆ تورکیاش پێداچوونەوەی خێرا دەبێت لە کەرتەکانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دانانی بۆڕی نوێ دێت، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی بیناسازی تورکیا، زۆر دەمێکە دەستیان کردووە بە کارەکانی هێڵی دروستکردنی شەمەندەفەر لە نێوان باکۆ و ئەنقەرە.
مەترسیەکانی شەڕی هورمز، گرنگی شوێنی ستراتیژی تورکیا زۆرتر لە ناوچەکە دەردەخات، بەتایبەت هەناردەکردنی کاڵاکان بەرێگەی کەنداوی فارسەوە بۆ تورکیا لەوێشەوە بۆ ئەوروپا بەمانای هەناسەیەک دێت بۆ ئابووری جیهان، لە دوای ئەو پێشهاتە نوێیەی ناوچەکە لەڕووی ئاسایش و سەقامگیری تورکیا هەوڵدەدات دووبارە وەک رێڕەوێکی سەلامەت پێداویستی بازرگانی جیهان دابین بکات.
لەکاتێکدا وڵاتانی ناوچەکە خەریکی جەنگی گەرووی هورمزن، ئەنقەرە هەوڵدەدات پردی ئاشتی و بازرگانی لە ڕێگەی قەفقازەوە بونیاتبنێت. ئەنقەرە هەوڵی جددیی داوە لەگەڵ چەند وڵاتێک کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکە و دورخستنەوەی وڵاتەکەی لەو جەنگە، لەوبارەیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا دووپاتی کردەوە، تورکیا بەشێک نییە لەو جەنگە، تورکیا دورگەیەکی سەقامگیری و پەناگەیەکی سەلامەتە لەناوچەکە دەردەکەوێت، ئەنقەرە تەنیا کلیلی ئاشتی و بارزگانی نییە بەڵکو دەبێتە کلیلی وزەش بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا.
سەرچاوە: (سی ئێن ئێن)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment