سکرتێری گشتی ناتۆ: دەکرێت لە پیشەسازیی بەرگریی دا زۆر شت لە تورکیاوە فێربین تورکیە

نوچە نێت:

سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "پێویستە گرنگی زیاتر بە بەرهەمە پیشەسازییە بەرگرییەکان بدەین لەو بوارەدا دەبێت بەرهەمی زیاتر دروست بکەین و پێویستمانە، دەکرێت لەرووی دروستکردنی بەرهەمە سەربازییەکان چاو لە تورکیا بکەین و لەوانەوە فێر ببین، چونکە تادێت دەکەوینە جیهانێکی مەترسیدار."

ڕۆژی چوارشەممە (2026/4/22) ئاژانسی (T24) بڵاوی کردەوە، لە سەردانێکی فەرمی مارك رووتە سکرتێری گشتی ناتۆ لەلایەن یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا دوێنی لە ئەنقەرە پێشوازی لێکرا و بەیەکەوە کۆبوونەوە، سکرتێری گشتی ناتۆ دوای سەردانیکردنی بۆ کۆمپانیانی ئاسێلسانی سەر بە پیشەسازی بەرگریی تورکیا تیشکی خستە سەر بەرەوپێشوەچوونی بەرهەمە ناوخۆییەکانی پیشەسازی بەرگریی تورکیا و گووتی، "لە ئێستادا تورکیا لە بواری پیشەسازی بەگرییەکانیدا شۆرشێک تێدەپەرێنێت و دەتوانین چاو لەوان بکەین و لەو بوارەدا زۆر شت لێیان فێربین. یەکێک لە ئەولەویەتییەکانی ناتۆ بەرنامە سەرەکییەکانی لوتکەی ناتۆمان کە بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت بریتی دەبێت لە بەرهەمهێنان و پێشخستنی پیشەسازی بەرگریی زیاتر."

رووتە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، پیشەسازی بەرگریی کەرتێکی گرنگە هەربۆیەش دەبێت بەرهەمی باشتر و زیاتر دروست بکەین،  لەو بابەتەوە دەکرێت زۆر شت لە تورکیاوە فێرببین، پێویستمان بەوە هەیە چونکە لەئێستادا لە جیهانێکی مەترسیدا دەژین."

سکرتێری گشتی ناتۆ دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ئاسێلسانی پیشەسازی بەرگریی تورکیا گوتی، "لەداهاتوو پێویستمان بە کەسی شارەزا و لێهاتوو هەیە لەڕووی نوێترین تەکنەلۆژیا داهێنەرانی شارەزاوە، پێویستە بیانخەینە نێو کارەکانمان، دڵخۆشم کە تورکیامان هەڵبژاردووە و هەموو ئەو کارانەی دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی تورکیا و دەبێتە پاراستنی ئەو وڵاتە، ئێمە تورکیا بە وڵاتێکی بە نرخ سەیر دەکەین لەڕووی بەرگرییەوە."

سەبارەت بە پاراستنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانییەکەی رووتە ئاماژەی بەوە کرد، "ڕاستەوخۆ ئێمە دەستوەردانمان کرد لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هاوپەیمانمان تورکیا، ناتۆ هەموو کات ئامادەیە بەرامبەر بەو جۆرە هەڕەشانە، بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیا و هەموو هاوپەیمانەکانمان ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین."

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا ئەمڕۆ سکرتێری گشتی ناتۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جەنگی ئەمەریکا و ئێران و کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین