بەپێی بەدواداچووونێكی نوچە نێت مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا دێت
نوچە نێت:
ئامادەكردنی: ژیوار سلێمان سەلكە
داخرانی گەرووی هورمز کاریگەری راستەوخۆی کردە سەر دابینکردنی داهات لە عێراقدا، بەهۆی وەستانی (80%) هەناردەی نەوت، بە گوتەی نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمزەوە، عێراق ڕۆژانە (285) ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوتی ئێستا زیان دەکات، ئەمەش کاریگەریی زۆر لەسەر سەر داهاتی دەوڵەت دەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا ئەو پارەی کە داهاتی فرۆشتنی نەوتە و لە بانکی فیدراڵی نیۆرکدا هەڵدەگیرێت، ڕێگریی کراوە لە ناردنی نزیکەی (500) ملیۆن دۆلاری نەختینە بۆ عێراق، بەرپرسەکان ئەوەیان ئاشکردووە، ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی ئەم جەنگەدا ئەمریکا ناردنی پارە دۆلار بۆ عێراق داوابخات و رێگری لێبکات، ئامانجی ئەم کارەی واشنتۆن وەستاندنی یارمەتییەکانی عێراقە بۆ گرووپە میلیشیاکان.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە ڕاگرتنی دۆلار لەم کاتەدا کیشەی زۆر گەورە بۆ عێراق دروست ناکا، چونکە عێراق بۆ بازرگانی نێودەوڵەتی و هاوردەکردن پشت بە سیستەمی بانکی فەرمی دەبەستێت نەک دۆلاری کاش و نەختینە، ئە وکێسەی لە ئێستادا دروست دەبێت بەزربوونەویە بەهای دۆلارە بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا.
نەناردنی دۆلار لەلایەن ئەمریکاوە کاریگەی نەکردە سەر نەدانی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران، لە رۆژی (2026-4-21) حکموەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایش تەواوی پارەی سەرجەم وەزارەتەکانی خەرجکردووە، وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک لەبەردەم دابەشکردنی مووچەی مناگی نیساندا نیبە.
لەبارەی کێشە تەکنیكییەکانی پەیوەست بە پرسی مووچەی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژی سێشەممە (2026-4-21) پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی دارایی هەرێم کاری وردبینی لە لیستی مووچەدا تەواوکردووە و نێردراوە بۆ حکومەتی فیدراڵ، چاوەروان دەکرێت دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانە دەکرێت، هیچ کێشەیەک لە بەردەم مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نیە.
هەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا، وەزارەتی دارایی سەبارەت بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئەوەی پشت ڕاستکردەوە، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مناگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت، ڕۆژی چوارشەممە (2026-4-22) ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەکرێت.
بەپێی دواین زانیارییەکان لە (2026-4-23) وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی وردبینیکردنی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەستپێکردووە، وا چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە لە سەرەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی پێبیت، مووچە مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ بوونی هیچ گرفتێک لە هەفتەی داهاتوو خەرج بکرێت.
هاوكات لە بەرامبەردا هەرێمی كوردستان پێویستە نووسراوی داهاتی نەوتی كوردستان بنێریت، كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئەم نووسراوە دەكرێت، هەروەها داهاتی نانەوتی ئەم مانگە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، كە چاوەڕێ دەكرێت هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بڕێكی كەمتر لە (120) ملیار دینارەكە بۆ بەغدا بنێرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment