سەرۆکی فەرەنسا لەدژی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ یۆنان راگەیاند تورکیە

نوچە نێت:

سەرۆکی فەرەنسا دوای سەردانەکەی بۆ یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەڕەشە لە تورکیا دەکات لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر هێرشێک بۆ سەر یۆنان و دەڵێت، "فەرەنسا پشتیوانی یۆنان دەبێت و لێرە دەبین، ئەمە هاوپەیمانی فەرەنسا و یۆنانە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/4/26) ماڵپەڕی (A habar) بڵاوی کردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێکی فەرمی دوای گەیشتنی بە قوبرسی باشوور گەیشتە یۆنان و لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووە، ماکرۆن سەبارەت بە هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر یۆنان پشتیوانی خۆی بۆ ئەسینا دووپات کردەوە، گوتیشی دەبێت ئەوروپا لەمەوبەدوا توانای بەرگریی زیاتر بکات لە ئەگەری دروستبوونی هەر هەڕەشەیەک ئەمەش کارانەوەی توندی لەلایەن بەرپرسانی باڵای تورکیای بەداوای خۆیهێناوە.

سەرۆکی فەرەنسا لە چوارچێوەی سەردانەیەکەیدا چەند رێککەوتنی سەربازیی وەک فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ڕافال و فڕۆکەی جەنگی فرێکاتی بێلهارە و چەند رێککەتێکی تەکنەلۆژیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی یۆنان واژۆ کرد، هەروەها تەوەرێکی دیکەیان بریتی بوو لە خستنەڕووی یۆنان لە سیستەمی "چەتری ئەتۆمی" فەرەنسا کە تواناکی رێگریی ئەتۆمی لەخۆ دەگڕێت. دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی فەرەنسا دەربارەی ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان تورکیا و یۆنان گوتی، "ئێمە پشتیوانی لە یۆنان دەکەین و لێرە دەبین، ئەمە هاوپەیمانی فەرەنسا و یۆنانە."، هاوکات ڕەنگە ئەو رێککەوتنە ببێتە پشتیوانی بەهێز بۆ یۆنان دژی تورکیا، بەڵام لە ڕووی هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە بە پێشکەتنێکی گەورە ناودەبردرێت.

شارەزایان پێیانوایە، سەرۆکی فەرەنسا بەو لێداونەی دەیەوێت هەڕەشە لە تورکیا بکات، یۆنانیش بە پشتیوانی فەرەنسا دەیەوێت هاوپەیمانییەکی نوێ لە دژی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست دابمەزرێنێت. بەڵام بەدڵنیاییەوە پشتیوانی ڕۆژئاوا بۆ هەر وڵاتێک بێ بەرامبەر نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین