ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشەکە چەکدارییەکی کۆشکی سپی دەکات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/4/26) ماڵپەڕی (N TV) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەهۆی هێرشە چەکدارییەکەی سەر ئێوارە خوانێکی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی شەوی رابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەتوندی ئەو هەوڵە شەرمەزار دەکات.
ئەردۆغان لەپەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ ترەمپ ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "ئیدانەی ئەو هەوڵە چەکدارییە دەکەم کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر خوانێکی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتن، جێگەی خۆشحاڵییە هیچ کەسێک و سەرۆک ترەمپ و مێلانیای هاوسەری بریندار نەبوونە."
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە لای دیموکراسیدا ململانێکان بە بیرۆکە تێدەپەرێندرێت، شوێنێک نییە بۆ توندوتیژی، هیوای سەلامەتی بۆ گەڵی ئەمەریکا و ئیدارەی ئەریکا و سەرۆک ترەمپ و خێزانە بەرێزەکەی دەخوازم."
ئەو هاوخەمییەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو کەسێک بەئامانجی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشیکردە سەر ئێوارە خوانێکی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ترەمپ گووتی، ئێوارەیەکی پڕ لە رووداو بوو لە واشنتن، دەزگای پاراستنی نهێنی و هێزە ئەمنییەکان کارێکی بێوێنەیان کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment