تورکیا هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات
نوچە نێت:
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/30) ماڵپەڕی (habar7) بڵاوی کردەوە، رێککەوتنی ستراتیژی و سەربازیی بواری بەرگریی یۆنان و فەرەنسا تورکیا نیگەران دەکات، دوای ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە ئەگەری سەرهەڵدانی هێرشی تورکیا دژی یۆنان گووتی پشتیوان و هاوکاری یۆنان دەکەین کاردانەوەی توندی بەدوای خۆی هێناو لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆشداری دەدات و رایگەیاند، "هەر هاوپەیمانییەکی سەربازیی لەدژی وڵاتەکەمان دابمەزرێت، بەدڵنیاییەوە سەرناکەوێت."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەشێک لە بەرپرسانی ئەوروپا بە لێدانەکانیان ئەنقەرە دەکەنە ئامانج، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری ئەو هەوڵانە دەکەین، ئەوکارە دەبێتە مەترسی بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەمان."
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "ئەو لێدوانانە کە پێگە و ڕۆڵی تورکیا لە ناوچەکە لە چوارچێوەی بازنەی ئاسایشی ئەوروپا لەگەڵ بنەماکانی هاوپەیمانی و هاوپشتی ئەوروپا ناگونجێت، فەرەنسا کە هاوپەیمانییەکی ناتۆیە لەسەر هەندێک سیناریۆی بێ بنەمای تورکیای کردۆتە ئامانج."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرنج دەخاتە سەر لێدوانێکی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و دەڵێت، "وەزیرەکەمان هۆشداری داوە کە لە ئێستا و لە داهاتووش ناوچەکەمان لەنێو دۆخێکی مەترسیدایە و ئەوانەی لەگەڵ ئێمەن سەردەکەون، ئەوانەی دژی ئێمەن بەدڵنییایەوە شکست دەهێنن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment