ئێران دوایین پێشنیار بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ئاراستەی ئەمەریکا دەکات ئێران

نوچە نێت:

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای عەرەبی، دوێنی ئێران بە مەبەستی کۆتایهێنان بە جەنگ و درێژکردنەوەی ئاگربەست پێشنیارێکی نوێی بەرێگەی نێوەندگیری پاکستان ئاراستەی بەرپرسانی ئەمەریکای کردووە.

ڕۆژی هەینی (2026/5/1) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، جەنگی ئەمەریکا و ئێران دوو مانگی تێپەراندووە و دوای رێکنەکەوتن و سەپاندنی گەمارۆ دەریاییەکانی واشنتن بۆ سەر گەرووی هورمز کە زیانێکی زۆری بە وڵاتانی ناوچەکە و ئێران گەیاندووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای عەرەبی بڵاویان کرتەوە، ئێران دوێنێ داوایەکی نوێی بە رێگەی نێوەندگیریەکانی پاکستان ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە.

ئێران لە پێشنیارە نوێکەیدا دوای کردووە، ئەمەریکا لەگەڵیان رێکبکەن و کۆتایی بەم جەنگە  بهێنن، هەروەها داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستیشیان کردووە. ئەو داوایەی ئێران لە کاتێکدایە، بەرپرسانی باڵای تاران هەفتەی ڕابردوو داوایان لە ئەمەریکا کرد، بەر لە دانوستاندنەکانی پرسی ئەتۆم گەرووی هورمز بکەنەوە و گەمارۆکان هەڵبگرن.

بەرامبەر بەو پیشنیارەی ئێران سەرۆکی ئەمەریکا داواکەیانی ڕەتکردەوە و ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە سەپاندنی گەماڕۆکان بۆ ئەوەی گەورەتری زیان بە وزەی ئێران بگەیێنن. هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا لە پلانێکی نوێدا دژی ئێران ڕاشیگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی واشنتن گەمارۆکانی سەر تاران توندتر دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین