سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێروان حەیدەری ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری داد و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات و ڕایگەیاند، "لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات".

ڕۆژی یەکشەممە (2026/5/3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێروان حەیدەری لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری دەکات و ڕایگەیاند، "خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد".

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شێروان حەیدەری:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.


لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.



نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان


2026/5/3

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین