تورکیا قەیرانەکانی ئەوروپا وەک دەرفەت بەکاردەهێنێت بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

هەڕەشەکانی ترەمپ و بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتە ئەوروپییەکان و جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، بەردەوامی شەڕی ئێران وڵاتانی ئەوروپای ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەخت کرۆتەوە و کە ناتوانن وا بەئاسانی لێی دەربازبن.

وەک ڕابردوو نە جیهان و نە تورکیاش گیرۆدەی دەستی وڵاتانی ڕۆژئاوا نییە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا تیشکی خستە سەر هەژموونی تورکیا و گوتی، "جیهان لە دۆخێکی نادیارە و هەموو وڵاتان بە دوای رێگە چارەیەک دەگەرێن بۆ دەرچوون لەم قەیرانەی سەریهەڵداوە، تورکیاش بۆتە بەهێزترین و سەقامگیرترین وڵات لە ناوچەکە."

سەرۆکی تورکیا ئەمەشی خستەروو، "بەراورد بە جاران تورکیا و یەکێتی ئەوروپا پێویستیان بە پەیوەندییەکی بەهێزتر و یەکگرتوو تر هەیە، چونکە وەک ڕابردوو نە جیهان و نە تورکیاش گیرۆدەی دەستی وڵاتانی ڕۆژئاوا نییە، بەداخەوە یەکێتی ئەوروپا بۆچوونێکی هەڵە و جیاوازی بەرامبەر بە تورکیا هەیە، پێویستە ئەو یەکێتییە لەمە تێبگات بەبێ ئەندامێتی تورکیا وەک ئەکتەرێکی ناکامە و پێگەی تەواوی لە جیهان نییە."

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، "ئەمرۆ یەکێتی ئەوروپا ئەو پێویستییەی کە تورکیا پێیەتی بۆ ئەندامبوون لەو یەکێتییە پێچەوانەبۆتەوە، ئەوان زیاتر پێوستیان بە ئێمەیە،       لەداهاتووش ئەو پێویستە زۆر زیاتر دەبێت، پێویستە ئەو یەکێتییە لە بۆچوونەکانی ئەنقەرە تێبگات و بەدووربێت لە پڕوپاگەندەکان."

لە چوارچێوەی پچڕانی پەیوەندی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ترەمپ دوای هاوکاری نەکردنی وڵاتانی ئەوروپا دژی ئێران، دەستیکردووە بە ڕەخنەگرتن بەرامبەر بە ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ و بەلێداوانەکانی هەوڵی کەمکردنەوەی پێگەی یەکێتی ئەوروپا دەدات، بەتایبەت کشانەوەی هێزەکان و سەپاندنی باج، ئەوروپای ڕووبەرووی قەیرانێکی نادیارکرتەوە دەستیکردووە بە پێداچوونەوی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە.

سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و هەڕەشەی جیابوونەوەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکان، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، بۆ پاراستنی ئەوروپا بەرامبەر بە هەژموونی ڕووسیا، چین و تورکیا دەبێت سەرکەتووبین لە تەواوکردنی کیشوەری ئەوروپا، هەروەها تورکیاش هاوبەشێکی ئابووری و سیاسی ناوچەکەیە."

تورکیا دووبارە داوای ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

سەرۆک و بەرپرسانی باڵای تورکیا بەرێگەی لێدوای جیاواز داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکان دژی تورکیا بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن. لەوبارەیەوە یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا بەر لە دەستپێکردنی لوتکەی ناتۆ کە بڕیارە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە تورکیا بەرێوەبچێت، لەبارەی ئەندامێتی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، "هیواخوازین یەکێتی ئەوروپا لەم لوتکەیەدا پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیان بکەن کە تورکیا وەک هاوپەیمانییەکی ناتۆ لەو ئەندامەتییەیان بە دوور گرتووە، بەتایبەت دوای ئەگەری کەمبوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا کەمبوونی ئەندامێتی تورکیا زیان بە هێزە و ئاسایشی ئەوروپا دەگەیێنێت." 

ڕۆژنامەی زە ناشناڵ ئینتێرست بابەتێکی جێت جەیمس پرۆیتی بڵاوکردتەوە و تیایدا ئاماژەی بە توانا سەربازییەکانی تورکیای کردووە و دەڵێت، "بەرامبەر بەو نادڵنیاییەی لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئەوروپا، پێویستە پەیوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا بەهێزتر بکرێت بەتایبەت لە ڕووی بەهێزکردنی توانای سەربازیی لە ئێستادا ئەوروپا پێویستی بە تەلارسازییەکی نوێ هەیە، ئەنقەرە نەرمییەکی باشی پیشانداوە لەڕووی دیپلۆماسی و بەرگرییەوە، بەتایبەت بەرەوپێشوەچوونی پیشەسازی بەرگریی و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "درۆن" کە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خەریکی گرێبەستن لەم بوارەدا لەگەڵ تورکیا."

لەلایەکی دیکە ڤلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بە پێگەی تورکیا دەکات و دەڵێت، "هەرگیز ئەوروپا ناتوانێت بەبێ تواناکانی ئۆکراینا و تورکیا ڕووبەرووی ڕووسیا ببێتەوە."

سەرچاوە: ماڵپەڕی سۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین