سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
نوچەنێت
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (2026/5/5) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "پڕۆسەی سیاسیی وڵات، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێى فیدراڵى، سه‌ردان و دیداره‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران".
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی دا هاتووە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فیدراڵى كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و سه‌روه‌ریى وڵات بپارێزێت".
هەر لەم بارەیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندە بە بەردەوامیی پشتگیریکردنیان. لە بەرانبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەریتانیای له عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات، لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment