دۆناڵد ترەمپ ستراتیژییەکی تازەی بۆ هەڕەشە تیرۆرستییەکان واژۆ کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

بە ئامانجی لەناوبردنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لە تەواوی جیهان، سەرۆکی ئەمەریکا ستراتیژییەکی نیشتمانی نوێی واژۆ کرد و ڕاوێژکاری کۆشکی سپیش دەڵێت، ستراتیژییەکە جەخت لە ناوخۆی ئەمریکاش دەکاتەوە بە تایبەت ئەو گروپانەی کە پشێویخوازن و دژی ئەمەریکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (7/5/2026) سێباستیان گۆرکا، راوێژکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر بنەمای ئەوەی کە دەڵێت، ئەمەریکا نیشتمانی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین، ڕۆژی سێشەممە بەڵگەنامەکەی واژۆ کردووە، کە جەخت لە بێلایەنکردن و لەناوبردنی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لە تەواوی جیهان دەکاتەوە، بۆیە ئەمەش لە رێگەی پەکخستنی کارەکانی کارتێلەکانی ماددەی هۆشبەر دەبێت تاوەکوو ئەو ئاستەی نەتوانن ماددەی هۆشبەر، قاچاخی مرۆڤ و قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بخەنە ناو خاکی ئەمریکاوە.

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دەشڵێت، ستراتیژییەکە تەنها لایەنی دەرەکی ناگرێتەوە، بەڵکو جەخت لەسەر ناوخۆی ئەمریکاش دەکاتەوە بۆ دەستنیشانکردن و تێکشکاندنی ئەو گروپە سیاسییە توندوتیژانەی کە خاوەنی ئایدیۆلۆژیای دژە ئەمریکا یان پشێویخوازن، بۆیە دەسەڵاتداران سەرجەم ئامرازە دەستوورییە بەردەستەکان بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی ئەم گروپانە و ناسینەوەی ئەندامەکانیان و بەدواداچوون بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان، تاوەکو پێش ئەنجامدانی هەر کارێکی توندوتیژی پەکبخرێن.

سێباستیان گۆرکا ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە بەرپرسانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی بەهێزکردنی هەوڵەکان دژی هەڕەشە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی ئەو هەڕەشانەی پەیوەندییان بە ئێران و گەرووی هورمزەوە هەیە، بەم پێیە پیلانە نوێیەکە گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانیش دەگرێتەوە کە هانی توندوتیژی دەدەن و بەردەوام دەبن لە فشار خستنە سەر بزووتنەوە توندڕەوە جیهانییەکان وەک رێکخراوی قاعیدە بە مەبەستی تێکشکاندنیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین