پارتى فەرمانڕەواى بەریتانیا هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دەدۆڕێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان پارتى ریفۆرمخوازى بەریتانیا بەسەرۆکایەتى نایگل فەراج سەرکەوتنێکى گەورە بەسەر پارتى کرێکاران بەدەست دەهێنت.

ئەمرۆ هەینى (2026/5/8) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردوە، پارتى ریفۆرمخوازی بەریتانیا لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان سەرکەوتنێکى گەورەى بەسەر پارتى کرێکاران، بەسەرۆکایەتى کیەر ستارمەر بەدەست هێنا، ئەوەش یەکەم سەرکەوتنە لە ئەنجوومەنى هاڤرینگ لە لەندەن ئەو سەرکەوتنە بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەى ئامارى هەڵبژاردنەکان پارتى ریفۆرمخواز توانیویەتى لە شوێنە گرنگەکانى پارتى پارێزگاران و پارتى کرێکان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، سەرۆکى ئەو پارتەش دەڵێت، ئەوە گۆڕانکاریى مێژوویى راستەقینەیە لە سیاسەتى بەریتانیا. 

لاى خۆشیەوە، کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پارتى کرێکاران لە وتارێکدا لە کڵێساى کینگزادۆ لە رۆژئاواى لەندەن رایگەیاند، ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بۆ پارتەکەم زۆر قورسە، بەرپرسیارێتى هەموو شکستێک دەگرێتە ئەستۆ، بەلام هیچ پاساوێک بۆ راکردن لە گوتنى راستیەکان نییە، ئێمە نوێنەرە باشەکانمان بۆ پارتى کرێکاران لە هەموو وڵات لەدەست داوە، ئەوەش زۆر بە ئازارە، من ئەو بەرپرسیارێتیە دەگرمە ئەستۆ.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کاتێک دەنگدەران پەیامێکى لەو جۆرە دەنێرن، پێویس بیر بکەینەوە و وەڵامیان بدەینەوە.

سەرۆکى پارتى کرێکاران لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەنگدەران هەست بە بێهیوایى دەکەن، چونکە هیچ گۆڕانکارییەکیان نەدیت لەو بەڵێنانەى کە حزب پێى دابوون، سەرەڕاى تێگەیشتنیان لە ئاڵنگەرییە ئابووریى و نێودەوڵەتییە قورسەکان، پێویستە حزب بزانێت ئەوە پەیامى هەڵبژاردنە و پێویستە پەندى لێوەربگرێت. 

 رۆژنامەى تایمز بڵاوى کردەوە، ئید میلیباند، وەزیرى وزەى بەریتانیا هانى ستامەرى داوە، خشتەیەکى زەمەنى بۆ دەست لە کارکێشانەوە دانێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین