وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا: گەمارۆی ئابووریی دەخەینەسەر کارگەکانی دروستکردنی چەک بۆ ئێران
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (9/5/2026) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئامادەیە ڕێکاری ئابووریی دژ بە بنکە پیشەسازییە سەربازییەکانی ئێران بگرێتە بەر بۆ رێگری لە بنیادنانەوەی تواناکانی تاران، بۆیە سزاکان هەر کۆمپانیایەکی بیانی دەگرێتەوە کە پشتیوانی بازرگانی نایاسایی ئێران بکەن، لەوانەش هێڵە ئاسمانییەکان و ئەو دامەزراوە داراییە چینییانەی پەیوەندییان بە پاڵاوگە ئەهلییەکانی نەوتەوە هەیە.
هاوکات سکۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکاش لەم بارەیەوە دەڵێت، لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک ترەمپ، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا و بە ئامانجگرتنی ئەو لایەنانەی چەک بۆ سوپای ئێران دابین دەکەن، کە من بە بڕوای من ئامانجی سزاکان کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە (28)ی شوبباتدا و لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تاران گەرووی هورمزی داخست، بەهۆیەوە جووڵەی کەشتیوانی پەکیکەوت و نرخی وزە لە جیهاندا بەرزبووەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە ناوەندیی حکومی بەریتانی بۆ چاودێری زانیارییەکان بڵاویکردۆتەوە، سەرەڕای هەموو سزاکان تا ئێستا ئێران یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی درۆن و توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی (10) هەزار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە مانگێکدا هەیە. بۆیە ئەم هەنگاوانە هێشتا سنووردارن و دەرفەت دەدەنە ئێران بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا هێشتا ڕێکاری توندی دژ بەو بانکە چینییانە نەگرتووەتە بەر ئابووریی ئێران بە زیندوویی ڕاگیرکراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment