دانوستاندنەکانی شاندی تاران و واشنتن هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/5/9) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دوای سەرنەکەوتنی گەری یەکەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران، هەریەک لە شاندی ئەمەریکا و ئێران هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتایهێنان بە جەنگ و لابردنی گەماڕۆ دەریاییەکانی ئەمەریکا، بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردۆتەوە کە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئیسلام ئاباد هەردوولا دەست بە دانوستاندنەکان بکەنەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە تیشکی خستۆتە سەر پەیامێکی ئێران لەبارەی گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکان و ڕایگەیاندووە، ئێران بۆ یەکەمین جارە بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئامادەیی خۆی پیشانداوە بە شاندی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی، بەتایبەت لە دانوستاندنی گەری دووەم گفتوگۆ لەبارەی چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و کارگەکان و داهاتووی ئەو ماددەیە دەکرێت.
سەبارەت بە تەوەرێکی دیکەی دانوستاندنەکان وۆل ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندووە، لایەنەکان تاوەکو ئێستا هەڵسەنگاندنیان بۆ گواستنەوەی بەشێک لە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانی ئێران کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان بەرپرسانی باڵای ئێران نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ رازیبوون بەو پێشنیارەی ئەمەریکا و دژایەتی ئەو هەنگاوە دەکەن و بڕیاری کۆتاییان بۆ وەستانی چاندنی یۆرانیۆم و گواستنەوەی نەداوە.
هەروەها سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر گەرووی هورمز ئەو ڕۆژنامەیە ئەمەشی خستەڕوو، ئەمەریکا بەر لە دەستپێکردنی دانوستاندنەکان هۆشداری بە ئێران داوە کە دەبێت سەرەتا دەسەڵات و فشارەکان لە گەرووی هورمز کەم بکاتەوە، چونکە هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی دانوستاندنەکان بریتییە لە پێداگیری ڕۆڵی ئێران لە کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە.
لەلایەکی دیکە، ڕۆژنامەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، واشنتن دەیەوێت دوای دەستپێکردنی دانوستاندنەکان بۆ ماوەی مانگێک گەمارۆ دەریاییەکان کەمبکاتەوە، هاوکات جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش پەیوەستە بە بەردەوامی دانوستانەکان و چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لە دانوستاندنەکان بڕیاری لەسەر دەدرێت، هەرچەندە بەرێوەچوونی گفتوگۆکان هەستیارە، بەڵام هەریەک لە ئەمەریکا و ئێران نایانەوێت دەستبەرداری رێککەوتنی کۆتایی بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment