عێراق ژمارەیەک سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە تورکیا دەکڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و عێراق بۆ کڕینی (20) دانە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گەیشتە قۆناغی کۆتایی، بەگوێرەی زانیاریەکان وەزارەتی بەرگریی عێراق بەبڕی (300) ملیۆن دۆلار ئەو سیستەمانەی لە تورکیا کڕیوە.

ڕۆژی شەممە (2026/5/9) عێراق هاوشێوەی وڵاتانی کەنداو دوای جەنگی ئێران و ئەمەریکا بەرگریی وڵاتەکەی بەهێز دەکات، لەم چێوارچێوەیە بەمەبەستی کڕینی (20) دانە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرپرسانی سەربازیی عێراق سەردانی تورکیایان کردووە و دانوستاندنەکان گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ واژوکرانی رێککەوتنەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تورکیا، عێراق بەبڕی (300) ملیۆن دۆلار ئەو سیستەمانەی لە تورکیا کڕیوە، لەداهاتوودا بەرامبەر بە هەر هێرشێکی درۆنی و مووشەک بەکاریدەهێنێت بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان و خاڵە ستراتیژییەکانی کە ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکرێت.

لەوبارەیەوە لیوا سەعد حەربییە، جێگری سەرۆکی ئەردکانی سوپای عێراق لە پێشانگای ساها لە ئەستەمبۆڵ ئاشکرای دەکات، ئەو سیستەمانەی لە تورکیامان کڕیوە تێچووەکەی لە چاو وڵاتان کەمتر و دەتوانێت پێداویستییەکانی ئەمنی عێراق بەتەواوی دابین بکات، هەروەها هەنگاوێکیشە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی پیشەسازیی بەرگریی هەردوو وڵات.

جێگەی باسە، پێشەسازی بەرگریی تورکیا ڕۆلێکی کارا دەگێرێت لە بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگیری و درۆن و بەرەوپێشوەچوونی ئەو بوارە، هاوکات بەهۆی کەمی تێچووی و سەرکەوتنی لە زۆربەی شەڕەکان زۆربەی وڵاتانی کەنداو دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە ناوچەکە بگرە وڵاتانی ئەوروپاش بەرێژەیەکی بەرچاو ڕوویان لە کڕین و واژۆکردن لەگەڵ ئەنقەرە کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین