بۆڕیی نەوتی کەرکوک ــ نەینەوا دەکەوێتەوە کار
نوچە نێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2026-5-11) باسم محەمەد خزەیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق کار بۆ ئامادەکردنی بۆڕییەکی دیکە دەکات ئەویش هێلی بۆڕیی نەوتی کەرکوک- نەینەوایە، وا بڕیارە کارەکانی لە ماوەی یەک مانگی دیکەدا تەواو بکرێت و ئامادەی کارکردن بێت.
بریکاری وەزارەتی نەوت لەبارەی وردەکارییەکانی بۆڕییەکە ئەوەی خستەڕوو، بۆڕییەکە دەکەوێتەوە دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان، هەروەها توانای هەناردەکردنی ڕۆژانەی (350) هەزار بەرمیل نەوتە، بەڵام بەهۆی ئەوەی توانای گواستنەوەی بۆڕیی بەسرە و کەرکوک سنوردارە لە ئێستدا گەیشتن بەو بڕە ڕۆژانە کارێکی قورسە، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت چارەسەری تەکنیکی پێشبینکراو پرۆژەی بەسرە-حەدیسە بێت لە ئایندەیەکی نزیکدا.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی داخرانی گەرووی هورمز لەسەر عێراق باسم محەمەد ئەوەی ئاشکرا کرد، بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆژانە (3) ملیۆن و (400) هەزار بەرمیلی هەناردە دەکرد لە رێگەی گەرووی هورمز، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی عێراق (4) ملیۆن و (200) هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا، لە ئەگەری کرانەوەی گەرووی هورمز لە هەر کاتێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق لە توانایدایە لە ماوەی یەک هەفتەدا هەناردەکردنی نەوتی عێراق بگەرێنێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ،.
جێگەی باسە دامەزراندنی بۆڕیی کەرکوک-نەینەوا لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی حکومەتی فیدراڵە بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت و دوورکەوتنەوە لە پشت بەستن بە تاک سەرچاوەیەک، ماوەی دوو مانگ زیاترە گەرووی هورمز داخراوە ئەوەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی کردە سەر عێراق بەهۆکاری ئەوەی ئەم گەرووە تاکە ڕێڕەوی ئاوییی هەناردەی نەوتی عێراق بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment