هەواڵگریی ئەمەریکا: ئێران توانای مووشەکییەكانی پاراستووە ئێران

نوچە نێت:

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای دەکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵگریی ئەمەریکا کە بەنهێنی بەڵگەنامەکان دزەی پێکراوە تیایدا باس لە توانای سەربازیی ئێران کراوە ڕایگەیاندووە، ئێران لە (%90)ـی بنکە و چەکە هەڵگیراوەکانی و ئامێرەکانی هەڵدانی ژێر زەوی لە سەرانسەری وڵاتەکەی خستۆتە ئامادەباشی، بەپێچەوانەوە کۆشکی سپی ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/5/13) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە بڵاوی کرتەوە، چەند نهێنییەکی دزەپێکراوی هەواڵگریی ئەمەریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئێران توانای سەربازییەکی بەهێزی هەیە و بەراورد بە سەرەتای جەنگ لە (%70)ـی کۆگای مووشەکی و ئۆتۆمبێلی هەڵدانی مووشەکی ماوە و لە هەر ئەگەری هێرشێکدا لەتوانایدایە بەرگرییەکی باش بکات، تەنیا لە مانگی ئایار لە گەرووی هورمز ئێران سوودی لە (30) بنکەی مووشەکی وەرگرتووە و زیاتر لە (33) بنکەی مووشەکی پاراستووە.

ئەو ڕۆژنامەیە تیشکی خستۆتە سەر زانیارییە دزەپێکراوەکانی هەواڵگریی واشنتن و ڕایگەیاندووە، ئێران لە (%90)ـی بنکە و چەکە هەڵگیراوەکان و ئامێرەکانی هەڵدانی لە ژێر زەوی لە سەرانسەری وڵاتەکەی خستۆتە ئامادەباشی و بەشێکیشی گواستۆتەوە دەرەوەی وڵات.

هاوکات دوای بڵاوبوونەوەی هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگریی ئەمەریکا و پێشبینییەکانی توانای سەربازیی تاران، ئۆلیڤیا رێلز جێگری وەزیری ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، توانای سەربازیی ئێران لەت بووە. هاوکات رەخنە لە داتاکانی هەواڵگیری دەگرن و دەڵێت، "دەزگا هەواڵگرییەکان پێشبینی دەکەن سوپای پاسداران دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست دووبارە خۆیان پڕ چەک کردووە، ڕەنگە وا تێبگەن ئەوان گوتەبێژی سوپای پاسداران یاخود خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن."

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی هەواڵگریی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر بێتوو ئێمە پێشبینی ئەوە بکەین ئێران توانای سەربازی بەهێزی هەیە و لە دۆخێکی باشدان، ئەمە بەواتای ئەوە دێت ئێمە خیانەت لە میللەتەکەمان بکەین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین