ڕۆژنامەی ڕۆیتەرز: جەنگی ئێران هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سستکردووە شیکاری

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

ڕۆژنامەی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر پرۆسەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی تورکیا و رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تیایدا بەمشێوەیەی خوارەوە باس لە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەکات و ڕایگەیاندووە ، لە کاتێکدا پەکەکە سەرەتا داوای دڵنیایی دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا حکومەتی تورکیا دەیەوێت رێکخراوەکە بەتەواوی پرۆسەی چەکدانان جێبەجێ بکات، لەلایەکی دیکە ناسەقامگیری ناوچەکە کاریگەری کردووەتە سەر هەنگاوەکانی هەردوولا و ڕووبەڕووی نادڵنیایی بوونەتەوە.

تەنیا دوای دووهەفتە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی بۆ ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی تورکیا پەسەند بکرێت بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی چەند ساڵەی تورکیا لەگەڵ پەکەکە و هەنگاوەکانی بەردەوامیدان بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتی هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران دەستی پێکرد، ناوچەکەی ڕووبەڕووی ناسەقامگیریەکی نادیار کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لایەنەکانی پرۆسەکە لە هەنگاوەکانی داهاتوو نیگەران بن.

سەرەتا تورکیا هۆشداری بە میللەتی  کوردانی عێراق و ئێران دا لەبارەی هەر جوولەیەکی سەربازیی، بەگوێرەی بەرپرسانی حکومەت ئەم هەنگاوەی تورکیا بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی هەریەک لە کوردانی عێراق و ئێران دەستبەرداری بڕیاری بەشداری و پشتیوانی لە هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ببن.

شارەزایانی تورکیا پشتبەستن بە سەرچاوەکان پێیانوایە، پەرلەمانتارانی تورکیا و بەرپرسانی پەکەکە لە کاتی بەردەوامی شەڕی ناوچەکە لایەنەکان هەنگاوەکانی بەرەوپێشوەچوونی پرۆسەکەیان ڕەتکردەوە، بەوهۆیەشەوە هەوڵەکانی کۆتایهێنان بە شەڕی (40) ساڵەیان دواخستووە.

ناڕوونی دۆخی ناوچەکە بەربەست بۆ هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی درووست کردووە 

بەگوێرەی ئەو کۆبوونەوانەی لە چوارچێوەی پرۆسەکە ئەنجام دراوە، هەم حکومەتی تورکیا و هەم پەکەکە نایانەوێت هەنگاوی گەورە بنێن لەکاتێکدا لە ناوچەکە ناسەقامگیریەکی زۆر هەیە.

حکومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا نایەوێت هیچ بڕیارێکی تایبەت بۆ لێخۆشببونی سزای زیندانی سەرکردەکانی پەکەکە یاخود دەرکردنی یاسایەکی فەرمی بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی رێکخراوەکە و تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی دەربکات، بەبیانووی ئەوە تورکیا دەڵێت، پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان بەتەواوی چەکەکانیان دابنێن.

ساڵی ڕابردوو پەکەکە بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی بەتەواوی ڕاگەیاند بەمشێوەیە پابەندبوونی خۆی بۆ پرۆسەکە و جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی ڕێکخراوەی پەکەکەیان دووپات کردەوە و بەوهۆیەشەوە داوایان کرد کە پێویستە سەرەتا حکومەتی تورکیا یاسای فەرمی بۆ پرۆسەکە دەربکەن.

مورات قەرەیڵان سەرکردەی پەکەکە بە ئاژانسی فوراتی ڕاگەیاند، "لە کاتێکدا کە مووشەک درۆن بەسەر سەرماندا دەفڕێت، هیچ بەهایەکی نابێت بەر لەدەرکردنی یاسای تایبەت بۆ پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ئێمە بەیەک جاری چەکەکانمان دابنێن. 

چاوەروانییەکان بۆ چاکسازییەکانی دیموکراسی بەردەوامە    

هەرچەندە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت کە پرۆسەی ئاشتی بەردەوامە، تێپەربوونی سێ مانگ بەسەر داواکارییەکانی چاکسازی لەلایەن ئەندامانی کۆمسیۆنی پەرلەمانیشەوە تایبەت بە پرۆسەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی یاسایی لە چوارچێوەی پرۆسەکە نەنراوە و ئەمەش هەندێک لایەنی دووچاری نائومێدییەکی زۆر کردووتەوە.     

گوڵستان کلیچ کۆچیغیت جێگری سەرۆکی گرووپی پارتی دەم لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، "ئاشکرایە سستییەک بە پرۆسەکەوە دیارە، بەڵام ناکرێت بلێین پرۆسەکە وەستاوە."، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، داواکاری حکومەت بۆ چەکدانانی کۆی گشتی رێکخراوەکە ناڕاستە، چونکە هۆکارێکی جددیی نییە بۆ دواخستنی هەنگاوەکانی چاکسازیی دیموکراسی و من پێموایە، "تورکیا بەگشتی چاوەروانی پێشهاتەکانی ئێران و ناوچەکە و گۆرانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات."

پرۆسەی ئاشتی چاوەڕوانی کۆتایهانتی جەنگە

لەکاتی بەردەوامی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، تورکیا هۆشداری بە گروپە کوردەکانی درێژکراوەی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و کوردانی ڕۆژهەڵات داوە کە لەنزیکەوە چاودێری جوولەکانیان دەکەن.  

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تورکیا گەزەتە کە لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوی کرتەوە، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میتی تورکیا لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا کە پێشکەشی ئەندامانی ئەکپارتی کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، پەکەکە لە دوای ئەو رێورەسمەی کە وەرزی ڕابردوو چەکەکانی تیایدا سوتاند، هیچ هەنگاوێکی دیکەی بۆ چەکدانان نەناوە و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوابکەوێت.  

زاگرۆس هیوا گوتەبێژی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەکپارتی بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی تاک لایەنە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی وەستاندووە. هاوکات لەوەڵامی ئەو قسانەی گوتەبێژی پەکەکە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا سەرنجی خستە سەر کۆتا وتارەکانی ئەردۆغان کە ڕایگەیاندووە پرۆسەکە سەربەخۆیە و دوورە لە کێشە و ململانێکانی سیاسی ناوخۆیی و گەیشتونەتە خاڵێکی وەچەرخان.

هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی تورکیا و مەترسی لەسەر پێگە سیاسیەکان

 دوای شکستی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی ساڵانی (2013-2015)، لە نێوان لایەنەکان بە گەورەترین قۆناغی خوێناوی تێپەرین، بەگوێرەی هەندێک ڕاپرسی کە لەلایەن ڕایگشتی ئەنجام داراوە، رایگشتی پێیوایە دەنگی کورد دووبارە دەتوانێت ڕۆلێکی سەرەکی ببینێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەردۆغان خۆی کاندید بکاتەوە. هەربۆیەش گەلی تورک باوەری وایە ئەستەمە ئاشتی لە تورکیا سەربکەوێت.

لە ڕاپرسیەکدا کە لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی تورکیا بەناوی کۆندا ئەنجام دراوە، دوای هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و سەردانی شاندی حکومەت بۆ ئیمراڵی خەڵکی تورکیا لە راپرسیەکەدا لە (%79) پێیانوایە کۆبوونەوەی حکومەتی تورکیا لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە هەڵەیە و تەنانەت ئەو کەسانەی بەشدارییان لەو ڕاپرسیە کردووە لە (%62)ـی دەنگدەری ئەکپارتی بوونە.

هەرچەندە کورد و بەرپرسانی باڵای پەکەکە هۆکاری سەرەکی بەرەوپێشنەچوونی پرۆسەکە دەگەڕێنەوە بۆ ئەکپارتی، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کە دەستپێشخەری پرۆسەی نوێی ئاشتی تورکیایە و وەک هاوپەیمانی جمهور هەفتەی ڕابردوو لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی گرووپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ چەسپاندنی پرۆسەکە لە ڕێرەوی خۆی پێویستە پێگەیەکی دیاریکراو لەژێر چاودێری دەوڵەت بۆ دامەزرێنەری پەکەکە دیاری بکەین.

هەرچەندە ئەو پێشنیارە نوێیەی باخچەلی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێنا و تەنانەت لەلایەن دامەزرێنەرانەی پێشووی هاوپەیمانەکەشی ڕەخنەی توندی لێگیرا، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەکپارتی و حکومەت هیچ لێدوانێک و پشتیوانییەک نەخرایتەڕوو.

سەرچاوە: (ئیندپێندیت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین