نیویۆرک تایمز: لەم نزیكانە هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێدەکاتەوە ئێران

نوچە نێت:

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆک تایمز تیایداکە پشتی بە زانیارییەکانی چەند بەرپرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە و دەڵێت، ئەمەریکا  و ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەنەوە، هاوکات هەردوو وڵاتی زڵهێز بەچڕی دەستیانکردووە بە ئامادەباشی جددی بۆ هێرشەکان.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/5/17) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، ڕۆژنامەی نیویۆک تایمز و ئەکسیۆسی ئەمەریکی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێرانیان ڕایگەیاند، سەرەتا نیویۆک تایمز لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا ئیسرئیل لەم هەفتەیەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێدەکەنەوە، ئەو بەرپرسانە کەنەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت و بۆ ئەو ڕۆژنامەیان ئاشکرا کردووە کە هەردوو وڵات بەشێوەیەکی زۆر بەهێز خۆیان بۆ هێرشەکان ئامادە کردووە.

بەگوێرەی جوولە سەربازییەکان ئەم ئامادەکارییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ هێرشە نوێکەیان بەراورد بە هێرشەکانی مانگی نیسان زۆر جددیترە، هاوکات هەفتەی ڕابردوو پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە پشتیوانی پێشکەش بە سوپاکەکەمان بکات بۆ هەر هەنگاوێکی نوێی سەربازیی بۆ سەر دوژمنەکانمان.

لەلایەکی دیکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی گەرانەوەی لە چین گووتی، "ڕەنگە پاککردنەوەی بچووک لە ئێران ئەنجام بدەین. بەمشێویە چاوەکان لەسەر دوایین لێداوانەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئیسرائیلە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر تاران.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین