دوو بنکەی سەربازیی ئیسرائیل لە عێراق هەیە
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/5/17) بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە، کە ئیسرائیل زیاتر لە ساڵێک ئامادەکاریی بۆ دروستکردنی پێگەیەکی نهێنی لە ناوخۆی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژی ئێران بەکاریبهێنێت، لە کاتێکدا بەرپرسانی عێراقی دواتر بوونی بنکەی دووەمیان لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراقدا پشتڕاستکردەوە.
ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەش کردووە، کە تێپەڕبوونی بارهەڵگرێک لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی ڕۆژی (3)ـی ئاداردا لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراق، دیمەنێکی ئاسایی بووە بۆ دانیشتووانی یەکێک لە کۆمەڵگە بەدەوییەکان، کاتێک شۆفێرەکەی شوانی مێگەلێکی خۆجێی بووە و بەرەو شارۆچکەی “نوخێب”ی نزیک لەوێ بەڕێوەبووە.
نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتەکەیدا دەشڵێت، گەڕانەوەی بارهەڵگرەکە دوای چەند کاتژمێرێک بە سووتاوی و کونکراوی بە فیشەک، شتێکی ئاسایی نەبوو، بەو پێیەی سێ شایەتحاڵ ڕایانگەیاندووە، کە هێلیکۆپتەرێک ڕاوەدووی ئۆتۆمبێلەکەی ناوە و چەندین جار تەقەی لێکردووە تا لە ناوەڕاستی لمەکەدا ڕاوەستاوە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەی ئەو ڕۆژنامە ئەمەریکیەدا هاتووە، ئەم هێرشە کە پێشتر ئاشکرا نەکراوە، دوای ئەوە ڕوویداوە کە عەواد شەمەری (29 ساڵ) بۆ کڕینی پێداویستی گەشتێکی کردووە، پێش ئەوەی بە گوتەی خێزانەکەی ڕووبەڕووی پێگەیەکی سەربازیی نهێنیی ئیسرائیل ببێتەوە لە بیابانی عێراقدا، کە ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی ژیانی.
ڕۆژنامەکە ئەمەشی خستەڕوو، کە شەمەری لە کاتی گەشتەکەیدا پەیوەندی بە فەرماندەیی سەربازیی عێراقەوە کردووە بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر ئەو شتانەی کە بینیویەتی، لەوانەش: سەرباز، هێلیکۆپتەر و خێمە لە نزیک ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەکاندا. ڕۆژنامەکە جەختی کردووەتەوە کە ئیسرائیل بنکەیەکی لەوێ بەڕێوەبردووە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران.
هاوکات ڕاشیگەیاندووە، کە بوونی بنکەیەکی ئیسرائیل لە عێراق پێشتر لە لایەن ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ەوە ئاشکرا کرابوو، لە کاتێکدا بەرپرسانی عێراقی بۆ ڕۆژنامە ئەمریکییەکە پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە بنکەی دووەمی ڕانەگەیەندراویش لە بیابانی ڕۆژئاوادا بوونی هەیە.
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشی کردووە، بەرپرسانی ئەمریکا فشاریان لە بەرپرسانی عێراق کردووە کە راداری فڕۆکەوانی دابخەن، ئەوەش لەپێناوی پاراستنی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە جەنگی ئێران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment