پلانی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی دەستپێکردنەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تەنیا لە شەوی ڕابردوو دا بەرپرسانی باڵای سەبازیی و حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دووجار کۆبوونەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/5/19) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە،  بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی قەیومی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوو دووجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆبوویتەوە.

لەگەڵ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکان و بەشداری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەند وەزیرێکی نێو کابینەی حکومەت بەشدارییان تیایدا کردووە و تاوتوێی ئامادەکارییەکانی  دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێرانیان کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەواڵەکەدا هاتووە، سەرچاوەیەک کە بەدواداچوونی بۆ پێشهاتەکانی ئەمەریکا کردووە، "پرسیار ئەوە نییە ئایا هێرشێکی نوێ ئەنجام دەدرێت یان نا، لە ئێستادا باس لە کاتی هێرشەکان دەکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە هێرشی ئەمجارە زۆر جیاوازتر دەبێت لە هێرشەکانی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕەنگە خۆی لە ئاشکرا کردنی ئامانجە نوێکان لە ئێستادا بەدوور بگرێت."  

سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوی ئیسرائیل سەبارەت بە ئامادەکارییەکان دەڵێت، "هەنگاوەکانی بەرامبەر بە ئەگەری هێرشەکان بۆ سەر ئێران نراوە و ئامادەکارییەکان تەواو بووە."

هاوکات لەگەڵ ئەو ئامادەکارییە، دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندی بە ترەمپ کردووە، دواتر لەگەڵ ڕاوێژکاری کابینەکەی کۆبووەوە، هاوکات لە زۆربەی میدیاکان باس لەوەش دەکرێت، هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر بە جددی دەستیان کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ هێرشێکی نوێ لەدژی ئێران. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین