وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی بەغدا دەكرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ حکومەتی فیدراڵ دەستی پێکردووە و بڕیارە سبەی لیستەکە بگاتە دەستی بەرپرسانی دارایی لە بەغدا.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (2026/5/20) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسانی ڕەوانەی بەغداد کردووە. هاوکات گوتیشی، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، لیستەکە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەی لەسەر داهاتە نانەوتییەکان داوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە، دیاریکردنی بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار و پشکی حکومەتی فیدراڵ، پەیوەستە بە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی کۆتایی مانگ؛ بۆیە تاوەکو سەرجەم داتاکان لە یەکە ژمێریارییەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری نەنێردرێن، بڕی وردی داهاتی مانگی ئایار دیار نابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین