ئەنجوومەنی پیران ڕێگری لە هەنگاوەكانی دۆناڵد ترەمپ دەکات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/5/2026) ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە و تێیدا بە (50) دەنگی (بەڵێ) بەرانبەر (47) دەنگی (نەخێر) پڕۆژە بڕیارێکی بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک پەسند کرد و بڕیاردرا، لە هەفتەکانی داهاتوودا گفتوگۆ لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ بکرێت. ئەم بڕیارە ئیدارەی ترەمپ ناچار دەکات کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت، یان بۆ بەردەوامیدان پێی ڕەزامەندیی کۆنگرێس وەربگرێت. ئەمە یەکەمجارە لەدوای (7) هەوڵی بێ ئەنجام، ئەنجوومەنی پیران بتوانێ ئەم پڕۆژەیە بەرەوپێش ببات.
ئەمە هەشتەمین هەوڵی دیموکراتەکان و یەکێک لە سیناتۆرە کۆمارییەکانە بۆ ڕێگریکردن لە کراوەیی دەسەڵاتی ترهمپ لەم جەنگەدا، کە پێی ناوەتە مانگی سێیەمەوە. لەم کۆبوونەوەیە بیڵ کاسیدی، سیناتۆری کۆماری لە ویلایەتی لویزیانا، نوێترین ئەندامی پارتی کۆمارییە کە دەنگی گۆڕی و چووە پاڵ دیموکراتەکان. هەروەها هەریەک لە لیسا مۆرکۆسکی لە ویلایەتی ئەلاسکا و سوزان کۆڵینز لە ویلایەتی مەین کە هەردووکیان کۆمارین، ئەوەیان ڕەتکردەوە کە گوایە ئاگربەستە لەرزۆکەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران وای کردووە وادە یاساییە (60) ڕۆژییەکەی جەنگ کۆتایی نەیەت.
بە گوێرەی زانیارییەکان دیموکراتەکان پێیان وایە تێپەڕاندنی ئەم بڕیارە پەیامێکی ڕوون دەبێ بۆ ترهمپ کە ڕای گشتی چی دیکە لەگەڵ ئەم جەنگەدا نییە. ئەوان دەڵێن، ئەوەی بۆ سەرۆک گرنگە پێگەی جەماوەریی خۆیەتی، ئێستاش کە تەنانەت لە ناو پارتەکەشی دەنگی ناڕازی هەیە، دەبێت ڕەچاوی بکات. چونکە بەپێی "یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ" کە لە ساڵی (1973) و دوای جەنگی ڤێتنام دەرچووە، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لە دوای (60) ڕۆژ لە دەستپێکردنی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، مۆڵەت لە کۆنگرێس وەربگرێ، ئەگەرنا دەبێت هێزەکانی بکشێنێتەوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترهمپ وادەیەکی یاسایی (60) ڕۆژەی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە کۆنگرێس پشتگوێخستبوو. هەرچەندە ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند، بۆ ماوەیەک هێرشی گەورە بۆ سەر ئێران رادەگرێ تاوەکو دەرفەت بداتە دیپلۆماسی، بەڵام هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر (تاران) مەرجەکانی واشنتن قبووڵ نەکات، فەرمانی "هێرشێکی گەورە و هەمەلایەنە" دەدات. چونکە جەنگی ئەمریکا و ئێران کە لە کۆتایی شوباتی (2026) دەستی پێکرد، جیهانی ڕووبەڕووی قەیرانی وزە کردووەتەوە و هێشتاش ئەنجامی جەنگەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment