ترەمپ: هیچ پەلەمان نییە لەبارەی کێشەکانمان بۆ سەر ئێران ئێران

نوچە نێت:

سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دواخستنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رایگەیاند کە هەرچییەک بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵێت ئەو بەگوێی دەکات و دەشڵێت، "هیچ پەلەمان نییە بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبارەی ئێرانەوە دەینێین."

ڕۆژی چوارشەممە (2026/5/20) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ململانێکانیان لەگەڵ ئێران گووتی، لەبارەی ئێرانەوە لە دۆخێکی زۆر باشداین، توانیومانە بەشێکی باشی سەرباز و سیاسی ئەو وڵاتە پەکبخەین، تاوەکو ئێستا نازانم چەند ماوەی ئاگربەستەکە درێژ دەکەینەوە.

لەبارەی دواخستنی هێرشەکان ئیسرائیل لەدژی ئێران سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، "من هەرچییەک بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵێم ئەو بەگوێم دەکات."

سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە ململانێکانیان لەگەڵ ئێران کردوو گووتی، "هیچ پەلەمان نییە بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبارەی ئێرانەوە دەینێین، چونکە لە ئێستادا ئامادەکاری هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی کۆنگرێس."

سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی ڕووسیا بۆ چین گووتیشی، "پێموایە شتێکی باشە، چونکە من لەگەڵ هەردوو سەرۆک زۆر باش ڕێک دەکەوم."، سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە گەماڕۆکانی سەر گەرووی هورمز کردوو ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەندێک دەستپێشخەری بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و لابردنی گەماڕۆکان هەیە. 

سەرۆکی ئەمەریکا باسی ئەو رەخنانەی کرد کە لەبارەی ئەوەی شەڕی ئێران زۆر کاتی ویستووە و لە وەڵامدا گووتی، ئەمەریکا چەندین ساڵ لە عێراق و ئەفغانستان ماوەتەوە و بە هەزارەها سەربازی لە دەستداوە، ئێمە سێ مانگە لەئێرانین و زۆری ئەو کاتەشمان بە ئاگربەست بەرێکردووە، تەنیا (13) سەربازمان لەدەستداوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین